حاجییانی ئەمساڵ قەرەبوو دەکرێنەوە

شەیری بکە لە:
حاجییانی ئەمساڵ قەرەبوو دەکرێنەوە

دیمەنی دوو حەجخواز لەشاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو حاجییانەی بەهۆی گرژی و ئاڵۆزی ناوچەکە بە پاس لە سعوودییەوە بۆ هەرێمی کوردستان گەڕانەوە، ئێستا بڕیاری قەرەبووکردنەوەیان دراوە.

لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، گوتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق ئاگاداریان کردینەوە، سەرجەم حاجییانی ساڵی 2025 کە بە فڕۆکە گەشتیان بۆ سعوودیە کرد، بەڵام بەهۆی گرژی و ئاڵۆزی ناوچەکە ناچاربوون بە پاس بگەڕێنەوە عێراق و هەرێمی کوردستان، کە ژمارەیان سێ هەزار و 443 کەس بوون، دوای خەمڵاندنی جیاوازی پارەکە قەرەبوو دەکرێنەوە.

زانیاریی زیاتر: بەوتەی کاروان ستوونی، داوای ئامادەکردن و ناردنی ناوی حاجییانیان لێکردووین، بڕیارە دوای پشووی سەری ساڵ، نووسراو لەبارەی قەرەبووکردنەوەکە بە دەستمان بگات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای وەرگرتنی پارەکە، بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف پارەکە بۆ حاجییەکان دەگەڕێننەوە.

ئەمەش بزانە: بڕی ئەو پارەیەی بۆ قەرەبووکردنەوە لەلایەن دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق دانراوە، 80 هەزار دینارە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ