بولگاریا دەچێتە ناو زۆنی یۆرۆ

شەیری بکە لە:
بولگاریا دەچێتە ناو زۆنی یۆرۆ

ئاڵای بولگاریا و یەکێتیی ئەوروپا

ئاڤا نیوز


ڕۆژی پێنجشەممە، 1-1-2026، بولگاریا بە فەرمی دەبێتە 21ەمین وڵات کە دراوی "یۆرۆ" بەکار بهێنێت.

 

وێنە گەورەکە: ئەم هەنگاوە لەکاتێکدایە کە شەپۆلێکی نیگەرانی و ناڕەزایەتی بەشێک لە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە و دەترسن گۆڕینی دراو ببێتە هۆی گرانبوونی بژێویی ژیان.

 

لەلایەکی دیکەوە: حکومەت و لایەنگرانی یۆرۆ پێیان وایە ئەمە ئابووریی وڵات دەبووژێنێتەوە و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕۆژئاوا پتەوتر دەکات.

 

باکگراوەند:  دراوی یۆرۆ بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2002 لە 12 وڵاتدا بڵاو کرایەوە، کرواتیا دوایین وڵات بوو کە ساڵی 2023 چووە ناو ئەم زۆنەوە.

 

ئەمەش بزانە: بولگاریا بە هەژارترین وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا دادەنرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ