لە سێ دەروازەی سنووری ئاستەنگیی هاتوچۆ دروست بووە و هۆشداری دەدرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕێگای دەروازەی مەرزی کێلێ
ئاڤا نیوز
دوو ڕۆژە بەفر و بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت، لە دەروازە سنوورییەکانیش داوا لە هاووڵاتیان دەکرێت پابەندی ڕێنماییەکان بن.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان بەکر، بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ بە ئاڤای ڕاگەیاند، لێرە بەفر و باران بە لێزمە دەبارێت، تاوەکوو ئێستا ئاستەنگیی هاتووچۆ دروست نەبووە، داوا لە شۆفێران دەکەین پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن، بۆ ئەوەی هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو دروست نەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: بەکر بایز، قایمقامی قەزای پشدەر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئێستا پچڕ پچڕ بەفر دەبارێت، تیمەکانمان بە بەردەوامیی سەرقاڵی پاککردنەوەی ڕێگاکان، ئەگەر کەشوهەوا نالەبار بێت، ئەوا بەناچاریی ڕاگرتنی هاتووچۆ لە مەرزی کێلێ درێژ دەکەینەوە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: سیروان حسێن، وتەبێژی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران، بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەفربارین بەردەوامە و ئاستەنگییەکی زۆر دروست بووە، بەڵام هاتووچۆ ڕانەگیراوە، داوا لە هاووڵاتیان دەکەین ڕێگای ئەم ناوچەیە بەکارنەهێنن، پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 47 خولەک لەمەوپێش
پارەی مووچەی مانگی 10 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەندێک ناوچەی کوردستان سێ هێندەی ساڵی ڕابردوو باران باریووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی لێڵبوونی ئاوی زێی گەورە و بچووک دابەشکردنی ئاو وەستا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم

تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
26 کانوونی یەکەم

ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
26 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەندێک ناوچەی کوردستان سێ هێندەی ساڵی ڕابردوو باران باریووە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرمانگەیەکی حکومیی عێراق ڕۆبۆت بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان دادەنرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی لێڵبوونی ئاوی زێی گەورە و بچووک دابەشکردنی ئاو وەستا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری دەدرێت؛ ڕێگای هەیبەت سوڵتان بەکارمەهێنن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قایمقامی چەمچەماڵ: لافاو و ئاستەنگی دروست نەبووە






