لە هەندێک ناوچەی کوردستان سێ هێندەی ساڵی ڕابردوو باران باریووە

شەیری بکە لە:
لە هەندێک ناوچەی کوردستان سێ هێندەی ساڵی ڕابردوو باران باریووە

بارانبارین لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، دەڵێت، ئەمساڵ ڕێژەی بارانبارین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان زیادی کردووە لە هەندێ ناوچە سێ هێندەی ساڵی رابردوو باران باریووە.

 

زانیاری زیاتر: بەگوێرەی داتا و ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، تایبەت بۆ ئاڤا نێردراوە، جیاوازی ڕێژەی بارانبارین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرەیە.

 

پارێزگای هەولێر: ساڵی ڕابردوو تاوەکو ئەم کاتە ڕێژەی بارانبارین 43 ملیم بووە، ئەمساڵ 182ملیمە، واتە 141 ملیم باران زیادی کردووە.

پارێزگای سلێمانی: ساڵی ڕابردوو تاوەکو ئەم کاتە ڕێژەی بارانبارین 183 ملیم بووە، ئەمساڵ 342 ملیمە، واتە 159 ملیم باران زیادی کردووە.

پارێزگای دهۆک: ساڵی ڕابردوو تاوەکو ئەم کاتە ڕێژەی بارانبارین 44 ملیم بووە، ئەمساڵ 187.4ملیمە، واتە 143.4 ملیم باران زیادی کردووە.

پارێزگای هەڵەبجە: ساڵی ڕابردوو تاوەکو ئەم کاتە ڕێژەی بارانبارین 241.6 ملیم بووە، ئەمساڵ 256.9 ملیمە، واتە 15.3 ملیم باران زیادی کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ