
دیمەنی ڕێگای هەیبەت سوڵتان، بەهۆی داڕمانی تاشەبەرد ئاستەنگی هاتوچۆی تێدا دروست بووە
ئاڤا نیوز
بەهۆی داڕمانی تاشەبەرد ڕێگای هەیبەت سوڵتان داخراوە و بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی کۆیەش داوا لە هاونیشتمانیان دەکات ئەو ڕێگایە بەکارنەهێنن.
وێنە گەورەکە: شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەشێکی ڕێگاوبانی ناوچە شاخاوییەکان بەهۆی بەفر بارین و داڕمانی تاشەبەرد ئاستەنگیی هاتووچۆیان بۆ دروست بووە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی شارەکان لە شەوی ڕابردووەوە کار لەسەر پاککردنەوەی ڕێگاوبانەکان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار کۆسار حەمەساڵح، بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی کۆیە، بە ئاڤای گوت: بە درێژایی 50 مەتر تاشەبەرد هاتووەتە سەر ڕێگای هەیبەت سوڵتان بەهۆیەوە ڕێگاکە داخراوە، داوا لە هاونیشتمانیان دەکەین بەهیچ جۆرێک ئەو ڕێگایە بەکارنەهێنن چونکە بەتەواوەتی داخراوە.
چارەسەرییەکان: تیمەکانی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی کۆیە سەرقاڵی پاککردنەوەی ڕێگاکەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەشێک لە تاشبەردەکان زۆر گەورەن بە شۆفل ڕاناماڵدرێن، دەبێت بە ئامێری "دەقاق" بشکێنرێن، بۆیە پاککردنەوەی ڕێگاکە کاتی زۆری پێویستە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێگای هەیبەت سوڵتان، ڕێگای سەرەکیی نێوان قەزای کۆیە و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینە، هاونیشمانیان دەتوانن بۆ هاتووچۆکردنیان هەردوو ڕێگای کلکە سماق و سماقوڵی وەک ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 56 خولەک لەمەوپێش
پارەی مووچەی مانگی 10 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ دەروازەی سنووری ئاستەنگیی هاتوچۆ دروست بووە و هۆشداری دەدرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەندێک ناوچەی کوردستان سێ هێندەی ساڵی ڕابردوو باران باریووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم

تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
26 کانوونی یەکەم

ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
26 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ دەروازەی سنووری ئاستەنگیی هاتوچۆ دروست بووە و هۆشداری دەدرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەندێک ناوچەی کوردستان سێ هێندەی ساڵی ڕابردوو باران باریووە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرمانگەیەکی حکومیی عێراق ڕۆبۆت بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان دادەنرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی لێڵبوونی ئاوی زێی گەورە و بچووک دابەشکردنی ئاو وەستا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
قایمقامی چەمچەماڵ: لافاو و ئاستەنگی دروست نەبووە






