لە فەرمانگەیەکی حکومیی عێراق ڕۆبۆت بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان دادەنرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕۆبۆتێک بۆ خزمەتگوزاریی مامەڵەی هاووڵاتیان
ئاڤا نیوز
لە بەشێک لە فەرمانگەکانی عێراق و لە هەنگاوی یەکەمدا لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت لە جێگەی مرۆڤ، ڕۆبۆت وەڵامی پرسیاری سەردانیکاران دەداتەوە بۆ رایکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان.
چیرۆکی سەرەکی: لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شارستانی، پاسپۆرت و نشینگەی بەغدا، وەک هەنگاوێکی تازە ڕۆبۆت دانراوە، بە ژیریی دەستکرد پرۆگرام کراوە و وەڵامی بەشێک لە پرسیاری سەندایکاران دەداتەوە و ڕێنوێنیان دەکات بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان.
لێدوانی فەرمی: عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق، لە فەرمانگەی پاسپۆرت، قسە لەگەڵ ڕۆبۆتەکە دەکات و پێی دەڵێت، دەمەوێت پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی دەربکەم ڕێکارەکان چین؟ ڕۆبۆتەکە، دوای چەند چرکەیەک دەست بە قسەکردن دەکات و پێی دەڵێت، بۆ دەرکردنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی دەبێت سەرەتا ناو تۆماربکەیت، دواتر بەڵگەنامە داواکراوەکان، ناسنامە و ڕەگەزنامە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی بهێنە، بەشێوەیەکی گشتی لە 30 خولەک بۆ کاتژمێرێک سەرجەم ڕێکارەکانی تایبەت بە دەرکردنی پاسپۆرت تەواودەبن.
ئەمەش بزانە: هاوشێوەی مرۆڤ دیزاینکراوە، توانای جوڵەکردن، هاتووچۆ و ڕووکردنە قسەکەری هەیە، رۆبۆتەکە بە شێوەیەک پرۆگرام کراوە، خۆی بەرەو ڕووی هاوڵاتیان دەچێت و بەخێرهاتنتیان دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 56 خولەک لەمەوپێش
پارەی مووچەی مانگی 10 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ دەروازەی سنووری ئاستەنگیی هاتوچۆ دروست بووە و هۆشداری دەدرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەندێک ناوچەی کوردستان سێ هێندەی ساڵی ڕابردوو باران باریووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی لێڵبوونی ئاوی زێی گەورە و بچووک دابەشکردنی ئاو وەستا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم

تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
26 کانوونی یەکەم

ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
26 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ دەروازەی سنووری ئاستەنگیی هاتوچۆ دروست بووە و هۆشداری دەدرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەندێک ناوچەی کوردستان سێ هێندەی ساڵی ڕابردوو باران باریووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی لێڵبوونی ئاوی زێی گەورە و بچووک دابەشکردنی ئاو وەستا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری دەدرێت؛ ڕێگای هەیبەت سوڵتان بەکارمەهێنن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
قایمقامی چەمچەماڵ: لافاو و ئاستەنگی دروست نەبووە






