یەکێک لە تۆمەتبارانی جینۆسایدکردنی بارزانییەکان سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەو تۆمەتبارەی سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو
ئاڤا نیوز
دوو تۆمەتباری جینۆسایدکردنی بارزانییەکان لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق دادگایی کران، یەکێکیان سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو، ئەوەی دیکەیان بەهۆی نەبوونی بەڵگەوە ئازاد کرا.
چیرۆکی سەرەکی: تیمی پارێزەرانی تاوانی جینۆسایدکردنی بارزانییەکان تاوەکوو ئێستا ناوی 61 تۆمەتبار کە دەستیان هەبووە لە جینۆسایدکردنی بارزانییەکان خستووەتە بەردەم دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق و ئەمڕۆ دووانیان دادگایی کران.
لێدوانی فەرمی: د. ئەیاد کاکەیی، پارێزەری کەیسی جینۆسایدکردنی بارزانییەکان؛ بە ئاڤای گوت، "تۆمەتبار شاکر تەها غەفوور، کە پلەی لیوا بووە لە (ئەمن)، دەستی هەبووە لە بێسەروشوێنکردن و جینۆسایدکردنی بارزانییەکان، لە بیابانەکانی ئەنبار، فەلوجە ناوچەی سەقلاویە بیابانی شەیحیا، بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو."
گوتیشی، "سەعدوون سەبری جەمیل، یەکێکی دیکە بوو لەوانەی کە ئەمڕۆ دادگایی کرا، بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست، لەلایەن دادوەری دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق؛ بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرچوو."
باکگراوند: ساڵی 1983 لە شەڕی هەشت ساڵەی عێراق – ئێراندا، هەشت هەزار پیاوی بارزانی لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە جینۆساید کران، بەشێكیان لە ئۆردوگا زۆرەملێكانی قوشتەپە و بەحركەی هەولێر دەستگیر كران و لە بیابانەكانی عەرعەردا زیندەبەچاڵ كران، لە -05-2011 لە دادگای باڵای تاوانی عێراق بە جینۆساید و تاوانی دژە مرۆڤایەتی ناسێنرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 3 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک
- بزنس
- 22 خولەک لەمەوپێش
سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارەی مووچەی مانگی 10 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ دەروازەی سنووری ئاستەنگیی هاتوچۆ دروست بووە و هۆشداری دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم

تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
26 کانوونی یەکەم

ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
26 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ دەروازەی سنووری ئاستەنگیی هاتوچۆ دروست بووە و هۆشداری دەدرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەندێک ناوچەی کوردستان سێ هێندەی ساڵی ڕابردوو باران باریووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرمانگەیەکی حکومیی عێراق ڕۆبۆت بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان دادەنرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی لێڵبوونی ئاوی زێی گەورە و بچووک دابەشکردنی ئاو وەستا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری دەدرێت؛ ڕێگای هەیبەت سوڵتان بەکارمەهێنن






