بەهۆی لێڵبوونی ئاوی زێی گەورە و بچووک دابەشکردنی ئاو وەستا

شەیری بکە لە:
بەهۆی لێڵبوونی ئاوی زێی گەورە و بچووک دابەشکردنی ئاو وەستا

پڕۆژەی ئاوی خێرای هەولێر

ئاڤا نیوز


بارانی بەخوڕی 24 کاتژمێری ڕابردوو بە ئاستێکی زۆر ئاستی ئاوی زێی گەورە و بچووکی لێل کردووە، بەمەش ئاستەنگ بۆ بەشێک لە پڕۆژەکانی دابەشکردنی ئاو دروست بووە، بە تایبەت بۆ دەورووبەری هەولێر و قەڵادزێ.

 

لێدوانە فەرمیی: ڕابەر حسێن، بەڕێوەبەریی گشتی ئاوی، هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، ئەگەرچی ئاستی لێڵبوونی ئاوی زێی گەورە هەڵکشاوە، دابەشکردنی ئاو لە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر نەوەستاوە، هاوکات لە پڕۆژەکانی ئاوی ئیفراز یەک، دوو و سێ، لە پڕۆژەی ئاوی قەندیلیش پرۆسەی دابەشکردنی ئاو نەوەستاوە و بەردەوامە، دەشڵێت، پڕۆژەکان توانای فلتەرکردنی ئاوی هەیە.

 

لەلایەکی دیکەوە: ڕێزان سەعدی، بەڕێوەبەریی ئاوی دەورووبەری هەولێر، بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی لێڵبوون لە زێی بچووک، دابەشکردنی ئاو لەڕێگای پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە وەستاوە، بۆ ئەوەی گرفت بۆ هاونیشتمانیان دروست نەبێت، پشت بە ئاوی بیرەکان دەبەسترێت، دەشڵێت، پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە لەسەر زێی بچووک دروستکراوە، توانای دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی بۆ 37 هەزار هاونیشتمانی دەورووبەری هەولێر هەیە.

 

- بەم هۆیەوە دابەشکردنی ئاو بۆ قەڵادزێ و دەورووبەری ڕاگیراوە، تیمەکان لە هەوڵی گونجاوبوونی بارودۆخەکەن بۆ دووبارە دەستکردنەوە بەکارکردنی پڕۆژەکە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ