یەکێتی زانایان: دەنگدان ئەرکێکی ئایینییە بە تایبەت لە کەرکووک و دەورووبەری
- کوردستان
- 10 تشرینی دووەم

ئاڤا نیوز
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەکات بەشداریی کارا لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بکەن و دەڵێت، دەنگدان ئەرکێکی ئایینی و نەتەوەییە، بەتایبەت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداری هەرێم.
وێنە گەورەکە: بڕیارە سبەی سێشەممە 11-11-2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بکرێت، لەم چوارچێوەیەدا یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی ڕاگەیاند.
پەیامی فەرمی: یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند، هەڵبژاردن پرۆسەیەکی گرنگە بۆ نوێکردنەوە و ئیدارەدانی وڵات و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خەڵکە، بۆیە ئەمانەت و بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە و چەند بە پاکی و رێکوپێکی و بێ فڕوفێڵ بەڕێوەبچێت هەر کەمە.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت، خوازیارین ئەم هەڵبژاردنە وێستگەیەکی خێر و ئارامی بێت بۆ گەلی کورد و کوردستان.
ئاماژە بەوەش دەکات، بەپێی ڕاستیی پێگەی کوردستان لە ناو گۆڕەپانی سیاسیی عیراق چەند بەهێز بێت، زیاتر توانای بەرگری و داکۆکیکردن لە مافە دەستووری و نەتەوەییەکانی دەبێت، بۆیە بەشداری بەرفراوان و کارای هاووڵاتییان لە چوارچێوەی بنەما شەرعی و یاسایی و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گەل و نیشتمان و کەشێکی ئارام؛ ئەرکێکی ئایینی و نەتەوەییە، بەتایبەت لە ناوچە کوردستانتیەکانی دەرەوەی ئیداری هەرێم گرنگترە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 329 کورسییەکەی پەرلەمان، 320 کورسی گشتین و 9 کورسی بۆ پێکهاتەکانی مەسیحی، ئێزیدی، کوردی فەیلی، سابیئەی مەندائی و شەبەک دیاریکراون.
زانیاریی زیاتر: لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، حەوت هەزار و 743 کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسی پەرلەمان دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






