لە ڕێگەی زیادکردنی ئاشکراوە 13 موڵکی دیکەی شاسوار عەبدولواحید دەفرۆشرێن
- کوردستان
- 10 تشرینی دووەم

ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، لە بانگەوازێکدا فرۆشتنی 13 موڵكی چاڤی لە ڕێگەی زیادکردنی ئاشکراوە ڕادەگەیێنێت، ئەمەش لە بەرامبەر قەرزەکانی کۆمپانیای ناوبراوە کە سێ ملیار و 580 ملیۆن و 710 هەزار دینار پارەی کارەبا کەڵەکە بووە لەسەری.
چیرۆکی سەرەکی: دوای دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ و خاوەنی کۆمپانیاکانی چاڤی و نالیا، وەزارەتی دارایی، 60 موڵکی چاڤی خستە مەزادی ئاشکراوە لەبری نزیکەی 92 ملیار دینار قەرزی کەڵەکە بوو. ئەمڕۆش وەزارەتی کارەبا لەبری قەرزەکانی ئەو کۆمپانیایە 13 موڵکی دیکەی خستە مەزادەوە.
لێدوانی فەرمی: سیروان محەممەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 10-11-2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی لەسەر داوای بریکاری داواکار/ وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان/ سەرەڕای کارەکەی) لە ڕێگەی زیادکردنی ئاشکراوە هەڵدەستن بە فرۆشتنی ئەو 13 موڵکەی کە پێشتر هەڵسەنگاندن و خەملاندنیان بۆ کرابوون، سەرجەم موڵکەکان کەرتی یەکی مەڵکەندی و دەباشانن بە ناوی کۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاری – هاوپشکی تایبەت تۆمارکراون. فرۆشتنی ئەم موڵکانە لە بەرامبەر قەرزی پێشووی کۆمپانیاکەیە بە بڕی سێ ملیار و 580 ملیۆن و 710 هەزار دینار.
ئەمەش بزانە: وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی دەڵێت: زیادکردنەکە لە ماوەی 30 ڕۆژدا دوای بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە ئەنجام دەدرێت، هەر کەسێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە دەتوانێ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بکات و لە بەشی ژمێریاری بارمتەی یاسایی بە ڕێژەی 10%ـی نرخی خەمڵێنراوی موڵکەکانی ئاماژە بۆکراو دابنێت و ناسنامەی نیشتیمانی و پشتگیری شوێنی نیشتەجێبوون لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






