
دەنگدەرێک لەگەڵ کارمەندێکی کۆمیسیۆن و لۆگۆی یونامی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
محەممەد ئەلحەسان، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق بۆ ئاڤا میدیا دووپاتی کردەوە، بە چڕی چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن و دەڵێت، ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پتەوکردنی دیموکراسیەت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 9ـی ئەم مانگە، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو و ڕۆژی 11ـی هەمان مانگ، دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت، کە نزیکەی 20 ملیۆن هاووڵاتیی مافی دەنگدانیان هەیە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و سەرۆکی نێردەی یونامی بە ئاڤای ڕاگەیاند: "یونامی بە هاوکاری لەگەڵ حکومەتی عێراق کاردەکات بۆ پاڵپشتیکردنی لایەنە تەکنیکی و لۆجستییەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن، ڕاوێژکاری تەکنیکی پێشکەشکردووە و بەشداری کردووە لە بەهێزکردنی پاکی و شەفافیەت بۆ دەستەبەرکردنی هەڵبژاردنی گشتگیر و کێبڕکێکار کە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی ڕاستەقینەی دەنگدەران بێت".
داواکاری فەرمی: ئەلحەسان داوای لە هەموو لایەنە سیاسییەکان کرد "گیانی بەرپرسیارێتی نیشتمانی نیشان بدەن و ڕێز لە یاسا بگرن و دوور بکەونەوە لە وتار یان کردەوەیەکی هاندان دژی یەکتری کە ڕەنگە کاریگەریی لەسەر ڕەوتی هەڵبژاردن یان ئاسایشی دەنگدەران هەبێت".
زانیاریی زیاتر: "نەتەوە یەکگرتووەکان وەک هاوبەشێکی پاڵپشت و پشتیوانێک دەمێنێتەوە بۆ هەموو هەوڵێکی نیشتمانی لەپێناو چەسپاندنی دیموکراسی و بونیادنانی دامەزراوەی بەهێز کە خزمەت بە هاووڵاتی عێراقی بکات". سەرۆکی یونامی واشی وت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






