
دیمەنێک لە دەنگدانی گشتی. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ ڕۆژی دەنگدانی گشتیی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران کە بڕیارە سبەی سێشەممە 11ـی 11 بەڕێوەبچێت، تەواو بوون.
وێنە گەورەکە: بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە سبەی سێشەممە 11ـی 11 بەڕێوەبچێت، حەوت هەزار و 743 کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسی پەرلەمان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: دەنگدانی گشتی سبەی کاتژمێر 7:00ـی بەیانی دەستپێدەکات. 20 ملیۆن و 63 هەزار و 773 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، بۆ ئەم پرۆسەیە 8 هەزار و 703 بنکەی دەنگدان و 39 هەزار و 285 وێستگەی دەنگدان دیاریکراون.
ژمارەکان وادەڵێن: ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە:
• هەولێر؛ 1,087,880 دەنگدەر، 16 کورسی.
• دهۆک؛ 778,846 دەنگدەر، 12 کورسی.
• سلێمانی؛ 1,201,658 دەنگدەر، 18 کورسی.
• کەرکووک؛ 958,141 دەنگدەر، 13 کورسی.
• بەغدا؛ 4,314,865 دەنگدەر، 71 کورسی.
• نەینەوا؛ 2,102,429 دەنگدەر، 34 کورسی.
• بەسرە؛ 1,622,855 دەنگدەر، 25 کورسی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 329 کورسییەکەی پەرلەمان، 320 کورسی گشتین و 9 کورسی بۆ پێکهاتەکانی مەسیحی، ئێزیدی، کوردی فەیلی، سابیئەی مەندائی و شەبەک دیاریکراون.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی کۆمیسیۆن، 1,800 چاودێری نێودەوڵەتی و ڕۆژنامەنووس ڕووماڵی هەڵبژاردنەکە دەکەن، لەوانە 304 چاودێری نێودەوڵەتین، هەزار و 350 ڕۆژنامەنووسی ناوخۆیی و 200 ڕۆژنامەنووسی نێودەوڵەتین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






