
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
یەختێكی كۆچبەران بە 100 سەرنشینەوە لە کەناڵی ئینگلیز ژێرئاوكەوت بەهۆیەوە 13 كۆچبەر گیانیان لەدەستدا و 50 كۆچبەر ڕزگاركران، ئاڤا بەدواداچوونی وردی بۆ دۆخی ئەو کۆچبەرانە دەکات.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ 3-9-2024، یەختێكی كۆچبەران لە كەناراوەكانی فەرەنساوە بەرەو كەناڵی ئینگلیز بەڕێكەوت، 100 كۆچبەر لەناو یەختەكەدابوون، زۆربەیان هاووڵاتیی ئەفریقی بوون و بەشێكیشیان كوردبوون، پێش ئەوەی یەختەكەیان بگاتە شوێنی مەبەست، كونێک لە بنەوەی یەختەكە دروسبتووە ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی كە یەختەكە وەربگەڕێت و تەواوی كۆچبەرەكان بكەونە دەریاوە.
خنكان
كاتژمێر 12:30ــی خولەک بەكاتی هەولێر یەختەكە كەنارەكەی فەڕەنسای جێهێڵا پێش ئەوەی بگاتە سنووری دەریایی بەریتانیا وەرگەڕا، لەگەڵ شین و هاواركردنی كۆچبەراندا پۆلیس گەیشتە شوێنەكە، پێش ئەوەی پۆلیس بگات 13 سەرنشین گیانیان لەدەستدابوو، 50 سەرنشین ڕزگاركران و دەیانی دیكەش هێشتا لە بەردەم شەپۆلەكانی دەریادا بوون.
نەخشەی کەناڵی ئینگلیزی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا
ئۆپەراسیۆن كرا
پۆلیسی دەریایی فەڕەنسا ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانی بەیەختێكی گەورە لە كەناراوەكەدا ئەنجامدا، هەر زوو توانی 50 سەرنشین ڕزگاربكات، بەڵام دۆخی تەندروستی 10 لە سەرنشینەكان زۆر خراپ بووە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی سێ كۆچبەر گیان لەدەستبدەن.
كورد و ئەفریقی بوون
زۆرینەی كۆچبەرەكان هاووڵاتی ئەفریقی بوون، بەشێكیشیان كورد بوون، لەناو یەختەكەدا 10 كۆچبەری ژن و سێ منداڵی تێدابوون، ئێستا هەموویان لە پزیشكی دادی فەرەنسان.
میدیا ڕووماڵی ڕووداوەکە كرد
میدیای فەرەنسا ڕووماڵی ڕووداوەکەیان كرد، هەواڵی نوقمبوونی یەختەكەی كەناڵی ئینگلیزیان بەپەلە بڵاو كردەوە، گوتیان بەهۆی ڕووداوەكەوە 13 كۆچبەر خنكاون، تا ئێستاش دوو كۆچبەر بێسەروشوێنن، ئەوەشیان ڕاگەیاند لەناو یەختەکەدا زۆرینەیان ژنانی ئەفریقا بوون و ژمارەیەکی زۆری منداڵیشیان لەگەڵ بووە.
ئاڤاش لەوێ بوو
ئاڤا نیوز، وەک پیشەیەكی میدیایی بە خەمخۆری لەگەڵ كۆچبەرەكاندا بوو، شان بەشانی میدیا جیهانییەكان ڕووماڵی ڕووداوەكەیان كرد، بەخێرایی و بەدروستی هەواڵەكەی گەیاندە خوێنەری كورد.
"سات بەسات زانیارییەكانی دەگواستەوە و بەڤیدۆ باسی لە ڕووداوەكە كرد"
ڕەنج پشدەری چالاكوانێكی بواری كۆچبەرانە لەگەڵ ئاڤا نیوز لە گفتوگۆدابوو، باسی لەوەكرد كە كۆچبەرەكان لە دەریادا نوقمبوون و سات بەسات زانیارییەكانی دەگواستەوە و بەڤیدۆ باسی لە ڕووداوەكەدا دەكرد، هۆكاری تێكشكانی یەختەكەی ڕوونكردەوە و گوتی: "بەهۆی كونبوونی یەختەكەوە نوقمبووە و زۆربەی ئەوانەشی ڕزگاركراون دۆخیان باش نییە".
توانا عومەر یەكێكە لە ڕۆژنامەنووسەكانی كورد لە بەریتانیا و لەبارەی ڕووداوەكەوە قسەی بۆ ئاڤا نیوز كرد و گوتی:" ئێستا دۆخی تەندروستی بەشێک لە كۆچبەرە ڕزگاركراوەكان باش نییە و كار لەسەر ئەوە دەكرێت ئێستا لە ژێر چاودێریی پزیشکیدان.
وەزیری ناوخۆ قسەی هەیە
وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا ڕایگەیاند: "یەختەكە بەهۆی زۆری ژمارەی کۆچبەرەوە لەبەشی ژێرەوە کون بووە و بووەتە هۆی نوقومبوونی و خنکانی لانیکەم 13 کۆچبەر, لەناو کۆچبەرە خنکاوەندا ژنێکی دوو گیانیشی تێدابووە".
ژمارەكان هێشتا تەواو نین
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ئاڤا نیوز كەوتوون، تا ئێستا ژمارەی تەواوی سەرنشینی یەختەكە دیار نییە، ئەوەی ئاشكرایە 100 کۆچبەری هەڵگرتبوو، 50 یان بەتەواوەتی ڕزگار كراون 13 گیانیان لە دەستداوە کە سێیان منداڵن، دۆخی تەندروستیی 10یان باش نییە.
کەناڵی ئیگلیز کۆنترۆڵ ناکرێت
100 ساڵە كۆچبەران کەناڵی ئینگلیز وەک پردی پەڕینەوە بۆ بەریتانیا بەکار دەهێنن، بەپێی ئامارەکانی ڕوانگەی کۆچ لە زانکۆی ئۆکسفۆرد کە ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکای بەکارهێناوە، لە ساڵی 2024 دا نزیکەی 29 هەزار کەس بە یەختی بچووکەوە لە کەناڵی ئینگلیزی پەڕیونەتەوە، بەراورد بە ساڵی 2023 دا نزیکەی 46 هەزار کەس کەمیکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 27 خولەک لەمەوپێش
باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
5 خولەک لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێداچوونەوە بۆ دۆسییەی ئێپستین دەکرێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پنتاگۆن سەرجەم پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی لەگەڵ هارڤارد ڕادەگرێت
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کۆبوونەوەی سەرکردەکانی "دەستەی ئاشتیی غەززە" لە واشنتن ئەنجام دەدرێت
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باجی سەر هیندستان لادەبات






