ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی خەڵاتی ڕێزلێنانی بە 70 وەبەرهێنەری هەرێمی کوردستان بەخشی.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی لە مەراسیمەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: "ئەم خەڵاتە بۆ هەموو ئەو وەبەرهێنەرانەیە کە خزمەتی خەڵکی کوردستانیان کردووە، پێزانینی ئێمەیە لەپای ئەو خزمەتەی کردووتانە".
سەرۆکوەزیران ئاماژەی بۆ ئەوە کرد حکومەت بە هاوکاری وەبەرهێنەران ئاستەنگ و قەیرانەکانی تێپەڕاندووە، لەپای ئەوەش سوپاسی کردن و گوتی: "سوپاستان دەکەم کە ڕۆڵتان هەبووە لە یارمەتیدانی حکومەت و ڕۆڵی کاریگەرتان هەبووە لە خزمەتکردنی هاونیشتمانیان، بەبێ ئێوە ئەو هەموو پڕۆژەیە نەدەکرا، ئامانجمان دروستکردنی ژێرخانێکی ئابووریی بەهێزە".
لەلایەکی دیکەوە: بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەو 70 وەبەرهێنەرە قوتابخانە و نەخۆشخانە و بنکەی پۆلیسیان دروست کردووە، خەڵکی سەرجەم ناوچەکانن لە کەلارەوە تا دەگاتە زاخۆ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بە وردی چاودێری هەنگاوەکانی حەماس دەکەم
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورەترین سەرچاوەی ئاوی شیرین لە ئێران بە تەواویی وشک بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گەورەترین سەرچاوەی ئاوی شیرین لە ئێران بە تەواویی وشک بووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە سەنگافوورەوە بۆ کوردستان؛ وانەکانی بنیاتنانی دەوڵەت لە نێوان مەسرور بارزانی و لی کوان یو
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرازیل کانزای ژێر زەوی وڵاتەکەی وەک کارت بەرامبەر ئەمریکا بەکاردێنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سویسرا ملیارەها دۆلار تەرخان دەکات بۆ نۆژەنکردنەوەی پەناگەکانی
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە عێراق ڤیدیۆی نیشاندانی شوێنە هەستیارەکانی جەستە بەناوی ڕیکلامەوە قەدەغە کرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دوو گەڕەکی خورماڵ کێشەی نەبوونی خزمەتگوزارییان هەیە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی ئامەد سپۆر درێسێک پێشکەش بە ئیسماعیل بێشکچی دەکات






