تورکیا و میسر قەبارەی بازرگانیی نێوانیان بۆ 15 ملیار دۆلار بەرزدەکەنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-09-04

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و سیسی، سەرۆکی میسر. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
دوای 12 ساڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە.
وێنە گەورەکە: ئەم سەردانەی سیسی لە دوای سەردانەکەی مانگی شووباتی ئەردۆغان بۆ قاهیرە دێت. کاتێک دوای 12 ساڵ سەردانی ئەو وڵاتەی کرد و پەیوەندییەکانی بەرەو قۆناغێکی نوێی سیاسی برد.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا گوتی، لە دوای سەردانەکەم بۆ قاهیرە قۆناغێکی وەرچەرخان لە پەیوەندی نێوان تورکیا و میسر دروست بووە و لەو کاتەوە، پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانمان لە ئاستێکی بەرزدا هێشتووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: عەبدولفەتاح سیسی سوپاسی هەوڵەکانی ئەردۆغانی کرد و خۆشحاڵی خۆی بۆ گەشەسەندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا دەربڕی.
بابەتە ستراتیژییەکە: قەبارەی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات لە ماوەی 5 ساڵدا بۆ 15 ملیار دۆلار بەرزدەکرێتەوە.
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە: پرسی گەیاندنی هاوکاریی بە خەڵکی غەززە، زیادکردنی ژمارەی گەشتیاران و کاری هاوبەش لە سێکتەرەکانی ئاسایش، گەشتیاری، پیشەسازی و وزە، لە خاڵە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە بوو.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا






