
ئەرشیف، کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی، وێنە: iraq news
ئاڤا نیوز
چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر کۆمەڵێک پرس کۆدەبێتەوە و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبیش بانگهێشتی کۆبوونەوەکە کراون.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای ناکۆکیی نێوانیان، بڕیارە سبەی دووشەممە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کە زۆرینەی لایەنە شێعەکانی عێراق لە بەغدا کۆببنەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە نووسینگەی هادی عامری کۆدەبنەوە بە ئامادەبوونی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری نیشتمانیی عێراق و فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی.
زانیاریی زیاتر: یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئەمنیی نێوان عێراق و تورکیا، باردۆخی دارایی و ئابووریی وڵات و دۆسییەی دامەزراندنی دیپلۆماتکارەکانی عێراق تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە دەبن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆسییەی دامەزراندنی 80 دیپلۆماتکار لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق کە بەپێی لیژنەی پەیوەندییەکانی پەرلەمان حکومەت پێویستی پێیەتی بۆ پڕکردنەوەی کەمیی دیپلۆماتکارانی، لە ساڵی 2019ەوە هەڵپەسێردراوە بەهۆی ناکۆکیی لایەنەکان.
ئەمەش بزانە: تادێت ناکۆکییەکانی نێوان هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی زیاتر دەبن بە تایبەتی نێوان نووری مالیکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە تایبەتی دوای ئاشکرا بوونی دۆسیەی سیخوڕیی نووسینگەی سەرۆکوەزیران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی: لە زیندانەوە ڕێککەوتن ناکەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا 1 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەکان تەرخان دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی نرخی بەشەخۆراک دیاری دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






