نێچیرڤان بارزانی: شۆڕشی ئەیلوول بنەمای یەکەمی دانپێدانانی مافەکانی گەلی کورد بوو
- کوردستان
- 2024-09-11

نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی شۆڕشی ئەیلوول پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، شۆڕشی ئەیلوول بووه بنه‌ماى يه‌كه‌مين دانپێدانانى فه‌رمى به مافه‌كانى گه‌لى كوردستاندا و بناغه‌ى هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانى دواترى.
چیرۆکی سەرەکی: 63 ساڵ بەسەر هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول تێدەپەڕێت کە شۆڕشى هه‌موو گه‌لى كوردستان بوو به هه‌موو پێكهاتهكانيهوه، بە سەرکردایەتیی بارزانی نەمر.
پەیامی فەرمی: نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەو یادەدا دەڵێت: لە ساڵيادى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوولدا، بارزانى نه‌مر، ڕابه‌رى شۆڕش و ته‌واوى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه به‌بير ده‌هێنينه‌وه كه هێز و ده‌ست و بازووى شۆڕش بوون و به پێزانين و شكۆدارييه‌وه ياديان دهكهينهوه. دروود بۆ گيانى پاكيان، سڵاو له هه‌موو خه‌باتگێڕانى ئه‌و ڕۆژگاره سه‌خته كه هێشتا له ژياندان.
قووڵتر: شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول كه شۆڕشى هه‌موو گه‌لى كوردستان بوو به هه‌موو پێكهاتهكانيهوه، بووه كرۆكى بير و ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانى و شكۆى هه‌موو كوردستانييان و ئيراده‌ى پۆڵايينى گه‌لى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌م و داگيركارى. شۆڕش ده‌نگى زوڵاڵى ئازاديخوازان و دۆزى ڕه‌واى گه‌ل و نيشتمانێک بوو كه له‌پێناو ئازاديدا هه‌موو قوربانييه‌كى به‌خشى. بووه بنه‌ماى يه‌كه‌مين دانپێدانانى فه‌رمى به مافه‌كانى گه‌لى كوردستاندا و بناغه‌ى هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانى دواترى.
لەلایەکی دیکەوە: لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی ئەوەش هاتووە: جه‌خت له ئيراده‌ى پته‌وى گه‌لى كوردستان بۆ پاراستن و به‌ده‌ستهێنانى ته‌واوى مافه دهستوورييهكانى و تهبايى و پێكهوهيى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانيدا دهكهينهوه. ده‌ست به پره‌نسيپ و به‌ها باڵاكانى شۆڕشه‌وه ده‌گرين له خه‌بات و تێكۆشان و كۆڵنه‌دان له‌پێناو ئازادى و ديموكراسيدا و به ئومێد و گهشبينييهوه تا گه‌يشتن به سه‌ركه‌وتن و به‌ديهێنانى خه‌ونى شه‌هيدان، به‌ره‌و داهاتوويهكى باشتر، به‌رده‌وام ده‌بين.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
سوپای پاکستان: 92 چەکداری "سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچستان" کوژران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی: هەر جەنگێک دژی ئێران هەڵگیرسێت هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێران‌دا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی پارتی: ئەمڕۆ سەرۆککۆمار هەڵنابژێردرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و ئەحمەد شەرع






