پێنتاگۆن کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکشێنێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-09-12

کەشتیەکی جەنگیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی لە ڕابردوودا ئەمریکا بۆ پاراستنی ئیسرائیل لە مەترسیی و ئەگەری هێرشی ئێران بۆسەر تەلئەڤیڤ، هێزەکانی لە ناوچەکە زیاتر کرد، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) کۆتایی بە ئەرکی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێنا.
وێنە گەورەکە: دوای هێرشی لەناکاوی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، دواتریش هەڕەشە بەردەوامەکانی ئێران و گرووپە نزیکەکانی بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل. ئەمریکا بۆ بەرگریکردن لە ئیسرائیل و زیاتر تەشەنەنەسەندنی شەڕەکە بۆ شوێنەکانی دیکە، هێزی سەربازیی و کەشتی جەنگی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.
ڕاگەێینراوی فەرمی: بەرپرسانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، لەناو ئەو کەشتییە فڕۆکەهەڵگرانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکرابوون، دوو کەشتییان بۆ زەریای هیندی و ئارام گەڕاونەتەوە، کەشتییەکی دیکەش لە ڕووباری باشووری چین جێگیرکراوە و چەند کەشتییەکی دیکەش لە کەنداوی عومان و دەریای سوور بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی گرووپە چەکدارییەکان دەمێننەوە.
زانیاری زیاتر: سەرەڕای کشانەوەی ئەو کەشتییە جەنگییانە، بەڵام وەک بەرپرسانی ئەمریکا ئاماژەی پێدەدەن، ژمارەیەک کەشتی جەنگی ئەمریکا هەر لە ناوچەکەدا دەمێننەوە بۆ گریمانەی دووبارە زیادبوونی گرژییەکان و پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 42 خولەک لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
42 خولەک لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
46 خولەک لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا






