
وێنەی دیار کامران محەممەد و یەختێکی کۆچبەران
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی لە کاتی پەڕینەوەیان لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا یەختەکەیان ژێر ئاو دەکەوێت و هەشت کەسیان دەخنکێن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمرۆ یەک شەممە 15-9-2024، یەختێکی گواستنەوەی کۆچبەران لە فەرەنساوە بەرەو بەریتانیا لە نۆکەندی ئینگلیزی ژێرئاو کەوت، لە ئەنجامدا ژمارەیەک کۆچبەر گیانیان لە دەستدا و یەک لە کۆچبەرانە گەنجێکی کوردێکی قەزای دەربەندیخانە.
لێدوانی فەرمی: سلێمان محەممەد، قایمقامی قەزای دەرباندیخان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ماوەی چەند مانگێکە گەنجێکی ناوچەکەمان بەناوی 'دیار کامران محەممەد'، لەگەڵ باوکی بەرەو وڵاتانی ئەوروپا ڕۆشتوون، بەداخەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ژێر ئاو کەوتنی یەختەکەیان گەنجەکە گیانی لەدەستداوە و باوکی ڕزگار کراوە.
باکگراوند: لە 03-09-2024، یەختێكی كۆچبەران لە كەناراوەكانی فەرەنساوە بەرەو كەناڵی ئینگلیز بەڕێ كەوت، 100 كۆچبەر لەناو یەختەكەدابوون، زۆربەیان هاووڵاتیی ئەفریقی بوون و بەشێكیشیان كوردبوون، پێش ئەوەی یەختەكەیان بگاتە شوێنی مەبەست، كونێک لە بنەوەی یەختەكە دروسبتووە ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی كە یەختەكە وەربگەڕێت و تەواوی كۆچبەرەكان بكەونە دەریاوە، ئەمڕۆش یەختێکی دیکەی کۆچبەران لە کەناڵی مانش وەرگەڕاوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تاوەکو ئێستا هەشت کۆچبەر گیانیان لەدەست داوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەیەکی جیهانی بۆ ئینتەرنێت درووست دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و فایەق زێدان گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو دەکەن






