قوباد تاڵەبانی بۆ ئاڤا: چین و هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی باشیان هەیە
- کوردستان
- 19 ئەیلوول
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران. وێنە ئاڤا
ئاڤا نیوز
قوباد تاڵەبانی لەمیانی بەشدایکردن لە ڕۆژی نیشتمانیی چین بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، چین و هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی باش لەنێوانیاندا هەیە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی پێنجشەممە 19-9-2024، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و چەندین وەزیر و بەرپرسی دیکەی حیزبی و حکومی، لە هەولێر یادی ڕۆژی نیشتیمانی چین کرایەوە.
لێدوانی فەرمی: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی پرسیارێکی کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسی ئاڤا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی چین ڕایگەیاند: ئەو دیمەنانەی لە پشتمەوە دەیبینن، نیشانەی ئەوەیە چین و هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی باش لە نێوانیاندا هەیە.
جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەشدا، پەیوەندییەکانی چین و هەرێمی کوردستان لەڕووی سیاسییەوە پەیوەندییەکی باشن، هیواشی خواست لەڕووی بازرگانی و ئابوورییشەوە باشتربن.
باکگراوند: بەهۆی ئەو پێگە دیپلۆماسی و سیاسییەی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا هەیەتی، نزیکەی 40 وڵات لە هەرێمی کوردستان کونسوڵخانە و نوێنەرایەتییان هەیە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتان لە ئاستێکی باڵادا بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی کوردستان بە هاوبەشی ڕێکخراوێک دەچێتە نێو کتێبی گینس
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە چۆن زەوییان پێدەدرێت؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن