
سەرۆک بارزانی و کونسوڵی گشتیی ڕووسیا. وێنە؛ بارەگای بارزانی
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە ماكسیم ڕۆبین، كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە شاری هەولێر كرد، لە دیدارەکەدا چەند تەوەرێکی گرنگی پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.
ڕاگەیێندراوی فەرمی: بارەگای بارزانی ڕایگەیاند: لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە خرایە بەرباس و گفتوگۆ، هاوکات ڕۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان کە بڕیارە 10/20 بەڕێوەبچێت.
لەلایەکی دیکەوە: پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ و دەرئەنجامە ئەرێنییەکانی دوایین سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.
قوڵتر: هەر لەو دیدارەدا ئاماژە بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستایەتیی دێرینی نێوان گەلی كوردستان و گەلی ڕووسیا و وێستگە گرنگەكانی ئەو پەیوەندی و دۆستایەتییە درا، كۆنسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر ئەوەی دووپاتكردەوە دۆستایەتی و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لە هەموو جۆرە بارودۆخێكدا بەردەوام دەبن و دەمێننەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 9 خولەک لەمەوپێش
تەبەتییە ئاوارەکان حکومەتی نوێ هەڵدەبژێرن
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
39 خولەک لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئافرەتێکی دووگیان لەکاتی کارکردن گیان لە دەستدەدات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستی خەونی 'ئادەم چیا' دەهێنێتە دی
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاهەنگی ئەمساڵی پیرشالیاری هەورامان بەبێ بەشداریی خەڵک بەڕێوەدەچێت





