
نیكۆل پاشنیان، سەرۆكوەزیرانی ئەرمەنستان و ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆكی ئازەربایجان.. سەرچاوەی وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
پاش ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بەهۆی تەقەی سەر سنووری ئەرمەنستان و ئازەربایجانەوە گرژییەكانی هەردوولا زیاتر هەڵكشان، ئەمڕۆ سەركردەكانیان لە میونشن ڕێككەوتن.
چیرۆكی سەرەكیی: نیكۆل پاشنیان، سەرۆكوەزیرانی ئەرمەنستان و ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆكی ئازەربایجان لەگەڵ ئۆلاف شۆلتزی ڕاوێژكاری ئەڵمانیا لە میونشن كۆ بوونەوە، هەردوولا بەڵێنیان دا ناكۆكییەكانیان بە ئاشتی چارەسەر بكەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای گرژییەكانی هەفتەی ڕابردووی سەر سنووری هەردوولا، پاشنیان هەڕەشەی شەڕی تەواوەتیی دەكرد، بەڵام ئەمڕۆ لێدوانەكانی ساردتر بوونەتەوە.
سەرۆكایەتیی ئازەربایجانیش ئەم دانوستان و ئاشتییەی دووپات كردەوە و وەزارەتی دەرەوەی هەردوولا ڕاسپێرران كۆبوونەوەی دوولایەنە ڕێك بخەن.
لێدوانی فەرمیی: نووسینگەی ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ڕاوێژكار ستایشی بەڵێنی هەردوولای كرد بۆ چارەسەركردنی ڕاجیایی و پرسیارەكانیان بە ڕێگەی ئاشتییانە و بێ بەكارهێنانی هێز.
باكگراوند: سێشەممەی ڕابردوو هەردوو لا یەكتریان بە تەقەكردن لەسەر سنوور تۆمەتبار كرد. یەریڤان ڕایگەیاند سوپای ئازەربایجان چوار سەربازی ئەرمەنستانی كوشتووە. باكۆش گوتی لە وەڵامی ورووژاندنێكی سەربازیی دووشەممەدا بووە كە سەربازێكی ئازەرییان بریندار كردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بۆ ئیسرائیل: دیپلۆماسی باشترین چارەسەرە
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بۆ ئیسرائیل و ئێران: ئێستا کاتی ڕێککەوتنە