بافڵ تاڵەبانی لە سلێمانی کورسییەکی مسۆگەری یەکێتی دەدات بە ڕەیان کلدانی
- کوردستان
- 2024-09-21

نوێترین دەرکەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ڕەیان کلدانی لە سلێمانی
ئاڤا نیوز
پەیوەندی تووندوتۆڵی نێوان بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ڕەیان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابیلوون گەیشتووەتە ئاستێک، بێ گەڕانەوە بۆ سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی حیزبەکانیان، لە نێوان خۆیاندا کورسی دابەش دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە 21-09-2024، بافڵ تاڵەبانی و ڕەیان کلدانی لە دەباشان کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی هەڵبژاردن کرد. بزووتنەوەی بابیلوون بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات و بۆ ئەم مەبەستە یەکێتی پشتیوانی دەکات.
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز، لە کۆبوونەوەدا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی یەكێتی لە بازنەی سلێمانی کورسی کۆتای پێکهاتەی کریستیان بۆ بزووتنەوەی بابیلۆن مسۆگەر بکات، لەو پێناوەشدا بەربژێرەکەی خۆی دەکشێنێتەوە.
بڵاوکراوی فەرمی: ڕەیان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی بابلیوون هەر زوو زانیارییەکانی ئاڤا نیوزی پشتڕاستکردەوە و بڵاوی کردەوه، بەربژێرکی کریستیان بە ناوی هێلین ئهكرهم دهنخا، کە بەربژێری یەکێتیی بوو، له بهرژهوهندیی دانا ئامانج، بەربژێری كۆتای بزووتنەوەی بابلیوون له سلێمانی كشاوهتهوه. ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی بابلیون له سلێمانی لهگهڵ هێلین ئهكرهم دهنخا كۆبووەتهوه و سوپاسی كردووه لهبهرامبهر ئهو ههڵوێستهی.
زانیاریی زیاتر: ئەم ڕێککەوتنە بە تەنیا لە نێوان بافڵ تاڵەبانی و ڕەیان کلدانی کراوە، بەبێ ئەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئاگاداری ڕێککەوتنەکە بن.
لەلایەکی دیکەوە: ڕەیان کلدانی لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: "لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆبووینەوە و پێکەوە جەختمان لەسەر گرنگی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان کردەوە، پابەندبوونمان بە هاوبەشی بنەڕەتی لە کاری سیاسیی دووپاتکردەوە."
باکگراوند: دوای سکاڵای یەکێتی لەبارەی کورسی کۆتاکان، دادگای فیدراڵی عێراق دوای 15 جار دواخستن ڕۆژی 21-2ی ئەمساڵ 11 کورسی کۆتاکانی هەڵوەشاندەوە، بەمەش ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ 100 کورسی کەمبووەوە، دواتر لە ڕۆژی 31-5 بڕیاری دا لە کۆی 100 کورسییەکە 5 کورسی بۆ پێکهاتەکان دیاری بکرێت، دوو کورسی لە هەولێر (یەکێکیان بۆ کریستیان و یەکێکیان بۆ تورکمان)، دوو کورسی بۆ سلێمانی (یەکێکیان بۆ کریستیان و یەکێکیان بۆ تورکمان) کورسییەک بۆ پارێزگای دهۆک (بۆ ئەرمەن).
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
کێشەیەکی جیهانی بۆ ئینتەرنێت درووست دەبێت
- بزنس
- 46 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی: سبەی 120 ملیار دینارەکە بۆ بەغدا دەنێردرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و فایەق زێدان گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو دەکەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
خەمیس خەنجەر: دبێت هاووڵاتییانی عێراق لە ئەرک و مافدا یەکسانبن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و سوودانی گفتوگۆ لەسەر گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن دەکەن






