
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە - شەفەق نیوز
ئاڤا نیوز
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە داوا لە خاوەن کاروانی حوسەینییەکانی عێراق دەکات، کاروانەکانیان بەڕووی ئاوارە لوبنانییەکاندا بکەنەوە.
وێنە گەورەکە: موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە لە بەرامبەر دۆخی خەڵکی لوبنان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل پەیامێکی بڵاوکردەوە و چەند داوایەک ئاڕاستەی خاوەن کاروانی حوسەینییەکان و سەرمایەدارانی عێراق دەکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: سەدر لە پەیامەکەیدا، داوا لە سەرجەم خاوەن کاروانی حوسەینییەکانی سەر ڕێگای کەربەلا دەکات کاروانەکانیان بەڕووی ئاوارە لوبنانییەکاندا بکەنەوە.
زانیاریی زیاتر: سەدر داوایەکیش ئاڕاستەی سەرمایەداران دەکات، هاوکاری دارایی و مرۆیی لە بارەگای بونیان ئەلمەرسووس لە شاری نەجەف کۆبکەنەوە بۆ کردنەوەی ئەو کاروانانە و هاوکاریکردنی بریندار و ئاوارە لوبنانییەکان.
ئەوەش بزانە: کاروانی حوسەینییەکان ئەو کەسانەن لە یادی عاشوورا و چلەی ئیمامی حوسێن لە سەر ڕێگای کەربەلا و پارێزگاکانی عێراق خێمە هەڵدەدەن و خزمەتگوزاری پێشکەش بە زیارەتکاران دەکەن.
باکگراوند: بونیان ئەلمەرسووس دەزگایەکی سەر بە ڕەوتی نیشتمانی شیعەیە کە تایبەتە بەکاروباری گەنجان و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانی ڕەوتەکە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
بڕیاردان لە خەرجکردنی مووچەی مانگی یەک دەکەوێتە کۆتایی ئەم هەفتەیە
- عێراق
- 49 خولەک لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- جیهان
- 49 خولەک لەمەوپێش
میسر و ئوردن کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان ڕەتدەکەنەوە
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئەگەری گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- عێراق
- 49 خولەک لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
د. موسەننا ئەمین: هەیبەت و شکۆ بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەگەڕێنینەوە





