
ئاڵآی عێراق و بەریتانیا - ئاژانسی هەواڵی عێراقی
ئاڤا نیوز
لەگەڵ ڕاگەیاندنی وادەی کۆتاییهاتنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق، وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ستایشی ئازایەتی و ڕۆڵی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان دەکات و جەختیش دەکاتەوە کە ئێستا کاتی ئەوەیە عێراقییەکان دۆسیەی ئەمنی وڵاتەکەیان بەڕێوەببەن.
وێنە گەورەکە: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ساڵی 2014 بەسەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی داعش لە عێراق و سوریا پێکهێنرا و 82 دەوڵەتی جیهان بەشدارییان تێداکرد، بەهاوکاری ئەو هاوپەیمانییەش ساڵی 2017 عێراق کۆتاییهاتنی داعشی ڕاگەیاند، بڕیاریشە تا کۆتایی ساڵی داهاتوو ئەرکی هاوپەیمانێتییەکە لە عێراق کۆتایی بێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لە 10 ساڵی ڕابردوودا و لە چوارچێوەی ئەرکی هاوپەیماناندا، ڕاهێنانیان بە 111 هەزار ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردووە کە لەناویاندا 21 هەزار پێشمەرگە هەبووە، ڕاهێنانەکانیش بریتی بوون لە ئاشنابوون بە بنەما سەربازییەکان، چاککردنەوەی چەک، پووچەڵکردنەوەی بۆمبی چێنراو و ژمارەیەک ڕاهێنانی تەندروستی و ئەندازیاری.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ئەوەشی خستەڕوو "بە ئازایەتی و چالاکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە و بەردەوامی هاوکاری هاوپەیمانان، داعش لە ئاستی هەرێمیی لەناوبرا و لە ناوچە ئازادکراوەکانیی عێراقیش ئاوەدانی و گەیاندنی خزمەتگوزاری دەستیپێکردووەتەوە، بۆیە ئێستا دەکرێت پڕۆسەی گواستنەوەی ئەمنی ئەنجام بدرێت و عێراق خۆی سەرکردایەتی دەکات".
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی بەرگری بەریتانیا جەختیش دەکاتەوە کە پابەند دەبێت بە لەناوبردنی داعش و پاراستنی ئاسایشی عێراق و ناوچەکە، لە قۆناغی داهاتووشدا کاردەکات بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەجۆرێک بۆ عێراق بچێتە خزمەت ئارامی درێژخایەنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 23 خولەک لەمەوپێش
بڕیاردان لە خەرجکردنی مووچەی مانگی یەک دەکەوێتە کۆتایی ئەم هەفتەیە
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
میسر و ئوردن کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان ڕەتدەکەنەوە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئەگەری گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
د. موسەننا ئەمین: هەیبەت و شکۆ بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەگەڕێنینەوە






