
وێنەی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و یاسر هاشم حوسەینی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێک دوایین هۆشداری بە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەدات لەبارەی بوونی چوار هەزار تۆن ماددەی تەقێنەر لە بەندەرەکانی عێراق و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "پێش سێ ڕۆژ زانیاریی زۆر مەترسیداری" داوەتە سەرۆکوەزیران و تاوەکو بەیانی کاتژمێر 10:00ـەش مۆڵەتی پێدەدات و دەڵێ: "وام لێ مەکە زانیارییەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکەم".
بڵاوکراوەی فەرمی: یاسر هاشم حوسەینی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: "دوایین هۆشداری بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، پێش سێ ڕۆژ زانیاریی زۆر مەترسیدارم پێتدا. ئەو چوار هەزار تۆنە توانای تەقاندنەوەی دامەزراوە نەوتییەکان و ئەو پرۆژانەی هەیە کە ئابووری وڵات ئیفلیج دەکەن و گیانی ملیۆنان کەس دەخەنە مەترسییەوە".
زانیاریی زیاتر: پەرلەمانتارەکە ڤیدیۆیەکی تەقینەوەکەی بەندەری حودەیدەی یەمەنی داناوە و ئەوەشی نووسیوە: "وام لێ مەکە ئەو باسە بۆ ڕای گشتی بگوازمەوە، بۆیە تاوەکو کاتژمێر 10ی بەیانی مۆڵەتت پێدەدەم". دەشڵێ: "کات تێدەپەڕێت و دوژمن بەردەوامە و دۆخەکەش وەک خۆیەتی، قبووڵ ناکەم وەک ئەوەی ئەم ئێوارەیە لە بەندەری حودەیدە ڕوویدا، ڕووبدات".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر حودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن و ئامانجەکەشیان لێدان بووە لە بەندەری حودەیدە و وێستگەی کارەباو عەمبارە نەوتییەکانی ئەو وڵاتە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە






