
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەتەماشاکردنی رەوشی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی کوردستان دو ڤێرژنی سەرەکی هەڵمەتی هەڵبژاردن دەبینرێت.
بەرەیەک بووەتە ئەکتەری نمایشی سەرشاشەکان، کاتێک سەردانی شارەکان دەکات گوتارەکەی لە خۆنمایشکردن و ماسولکە نیشاندان و جوڵە و دەنگ بەرز کردنەوە تێپەڕ ناکات.
لەو هەموو ساڵەی حزبەکەی بەشدارێکی سەرەکی حکومەت و بەرپرسیاری فیعلی زۆنێک و سەرپەرشتیاری تەواوی حکومەتە خۆجێیەکانی ئەو زۆنە بووە، لەگەڵ ئەمە ناتوانێ لەو هەموو ساڵە یەک دوو دەستکەوتی خۆی و حزبەکەی باس بکات لەو زۆنە!
تەنانەت لە هەموو وتارەکانیدا نە پرۆژەیەک نە بەڵێنێک چییە بە جەماوەری نادات. ئەی چی دەکات؟ ئەوەی دەیکات نمایشێکی درامیانە و جووڵە و هاوار کردن و قسەی نەشیاو بە کۆمەڵگەی کوردییە تا ئاستی بێڕێزیکردن بە جومگە کۆمەڵایەتییە نەریتییەکانی کۆمەڵگەی کوردی، وەک نەریتی خزمایەتی و ئامۆزایەتی و خوێن کە لەلای کۆمەڵگەی کوردستان ئەم جۆرە پەیوەندییانە پیرۆزە و بەشێکە لە سیلەی رەحم بەڵام لای ئەوان شەقی تێهەڵدەدرێ وەک لە گوتارەکەی بینیمان.
بە هەرحاڵ، ئەوەی لە گوتاری ئەوان دەیبینین هەر تەنها نمایشە، نە داتا نە پرۆژە نە زانیاری، هەموی یەکپارچە گاڵتەجاڕی، بێڕێزی کردن و قسەی سوک و بێ مانا فڕێدانە.
بەڵام بە گۆڕینی دیمەنەکە بۆ بەرەی ئەملا نەک تەنها گوێمان لە گوتاری پرۆژە و کار و ئاوەدانی دەبێت، بەڵکو بە چاوی خۆمان دەبینین مەسرور بارزانی ناچێتە هیچ شارێک ئەگەر لەگەڵ دەستی خۆی کۆمەڵێک پرۆژە بەدیاری بۆ ئەو شارە نەبات.
ئەوانیش کاتێک دەچنە شارێکی وەک هەڵەبجە کە پێویستی بەدەیان پرۆژەیە چی دەبەن؟ جگە لە قسەی سواو و گوتاری سوک و نمایشی ماسولکە و تەعلیق و سوعبەت و گاڵتە چی دیکەی پێشکەش بەو شارە و گەنجەکانی کردووە؟ هەر هێندەی ئەو گەنجە هەڵەبجەییە نوێیانەی وەکو پێشەوا ئەحمەد خەریکی خزمەتکردنی گەنجی کوردستانن کاریگەرییان نییە. ئاخر گەنجی هەڵەبجە پێویستی بەم گوتار و نمایش و ترێندە بێ ناوەرۆکانەیە یاخود پرۆژە و خزمەتگوزاری؟
تەنانەت ئەگەر بەقەدەر سەرمایەدارێکی کوڕی شارەکە پرۆژەی پێویستی بەو شارە بەخشی بێت. ئەوان دەیانەوێ لە ژێر ئەم هەرا و نمایش و هاوارەدا ئەوە لە خەڵکی بشارنەوە خۆی و دەوروبەرەکەی چی لە داهاتی سلێمانی و ئەو زۆنە دەکەن؟
بەرەی پرۆژە و کردار، بەرەی ئاوەدانی و دەستی کار، بەرەی کاریزمای دەوڵەتداری و ئارامی و سەقامگیری، بەرەیەکە گرەوی لەسەر پرۆژەیە. گرەوی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانە.
ڕاست و راستگۆ دەڵێت، ئەمەمان کردووە و ئەوەش دەکەین، هێرش ناکاتە سەر کەس بەڵکو کار و پرۆژەی خۆی پێشکەش دەکات.
بەرەی کردار دەنگی دەنگدەرانی ناوێ تەنها بۆ زیادکردنی ژمارە، بەڵکو دەنگی دەنگدەرانی دەوێ تا هەموو کوردستان بکاتە نموونەی هەولێر و دهۆک. ڕێگاوبان، کار، وەبەرهێنان، بەنداو، بازاڕ و کاروکەسابەت و ئاوەدانی و گەشتوگوزار.
بەکورتی بەرەی ئاوەدانی بەرەی کار و پرۆژەیە، بەرەی رووخاندنیش بەرەی قسە و ترێند و ماسولکەبازیە، دەبا بزانین کام بەرەیە لە قازانجی خەڵکی کوردستان و داهاتووی ئەم وڵاتەیە؟
بە کورتی و پوختی بەرەی ئاوەدانی رۆژی چوارشەمە دوو کارگەی کردەوە و چەندین بەڵێنی دا، بەرەی رووخانیش دوو جنێوی تازەی نمایش کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
شەوی سووری كریپتۆ: چۆن ترەمپ بازاڕی بیتکۆین و دراوە ئەلیكترۆنییەكانی هەژاند؟
11 تشرینی یەکەم
ڕۆژی جیهانیی دەرووندروستی: قەیرانە نێوخۆییەکان مەترسین لەسەر دەروونمان، چۆن؟
10 تشرینی یەکەم
لابردنی سفرەکان لەسەر دراو: چارەسەرێکی ڕیشەیی یان کات کوشتنێکی ژمێرەیی؟
10 تشرینی یەکەم
مەسرور بارزانی، هێزێک بۆ گۆڕینی قەیران بە بونیادی ستراتیژی
9 تشرینی یەکەم
لە هەردوو ستادیۆمی ئامەد و وانەوە؛ جاڕدانی مانیفێستی کوردبوون
7 تشرینی یەکەم
دۆخی عێراق و هەڵبژاردنەکان و دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێ
1 تشرینی یەکەم
هاوپەیمانێتیی کۆمەڵەی ئاسایشی هەرێمی؛ سعوودیە – پاکستان
1 تشرینی یەکەم
شیكردنەوەی فراوانی ڕێككەوتنی نەوتی هەولێر و بەغداد (ئەیلوولی 2025)
28 ئەیلوول
کارتی زێڕینی ترەمپ: ستراتیژییەکی نوێ بۆ ڕاکێشانی سەرمایە
27 ئەیلوول
25/9 - ڕۆژی سەربەخۆیی کوردستان
25 ئەیلوول