
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە ئاسمانەوە، وێنە: x.pline
ئاڤا نیوز
فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دووپاتی دەکاتەوە سەرجەم ڕێکارەکانیان بۆ پاراستنی ئاسمانی عێراق گرتووەتەبەر و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، وڵاتەکەیان توانای ئەوەی هەیە چاودێری ئاسمانەکەی و فڕۆکە نێوخۆیی و دەرەکییەکانیش بکات.
وێنە گەورەکە: هەڕەشەی گرووپە چەکدارییەکانی عێراق بەردەوامە بۆسەر ئیسرائیل و وڵاتەکەش چەندین جار هۆشداریداوە لە تۆڵەکردنەوە و هێرشکردن سەر ئەو گرووپانە.
لێدوانی فەرمی: لیوا یەحیا ڕەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند: "ئاسمانی عێراق بە تەواوەتی پارێزراو نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش سەرجەم ڕێککارەکان گیراونەتە بەر بۆ پاراستنی ئاسمانی عێراق".
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە پاراستنی سنوورەکانیش یەحیا ڕەسوڵ گوتی: "سنوورەکان بەشێوەکی باش پارێزراون بە تایبەت ئەو سنوورەی لەگەڵ سووریا هەمانە".
باکگراوەند: چەند جارێک گرووپە چەکدارییە شیعییەکان لە عێراقەوە درۆنیان ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە بەمەبەستی زیان گەیاندن بە ژێرخانی سوپای ئەو وڵاتە، کۆتا هێرشی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق دوێنی هەینی بوو، کە لەڕێگەی درۆنێکەوە بنکەیەکی سەربازی سوپای ئیسرائیلی بە ئامانجگرت و لە ئەنجامدا دوو سەرباز کوژران و 25ی دیکەش برینداربوون.
ئەمەش بزانە: چەند جارێک سوپای ئیسرائیل هەڕەشەی وڵامدانەوەی توندی کردووە لەو گرووپە چەکدارییانەی کە وڵاتەکەیان بە ئامانج دەگرن، باس لەوەش کراوە ئیسرائیل دەستی دەگات بە هەرشوێنێک کە هەڕەشە بێت لەسەر سەقامگیری وڵاتەکەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- ببینە و ببیستە
- 43 خولەک لەمەوپێش
تەبەتییە ئاوارەکان حکومەتی نوێ هەڵدەبژێرن
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
د. موسەننا ئەمین: هەیبەت و شکۆ بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەگەڕێنینەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ململانێی ژمارەکان؛ کێ دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق؟
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکا بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی: سوکایەتی بە ترەمپ مەکەن






