
بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر بەیرووت
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل لە هێرشەکانی بۆ سەر بەیرووت بەردەوامە و جارێکی دیکە ئەم شارەی بۆردوومان کرد.
وێنە گەورەکە: ئیسرائیل لە وەڵامی هێرشەکانی حیزبوڵڵا لە یەک ساڵی ڕابردوودا، هێرشەکانی لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە بۆ سەر حیزبوڵڵا و لوبنان چڕتر کردووتەوە.
ڕاگەیێندراوی فەرمی: میدیاکانی لوبنان باس لەوە دەکەن کە ئیسرائیل لە دوو هێرشی جیاوازدا باشووری بەیرووتی بۆردوومان کرد.
زانیاریی زیاتر: سوپای ئیسرائیل پێشتر ئاگاداری خەڵکی ناوچەکەی کردبۆوە کە شوێنەکە تا دووری 500 مەتر چۆڵ بکەن.
ئەمەش بزانە: شایەتحاڵەکان دەڵێن: هێرشەکانی ئەمشەو بۆ سەر بەیرووت، یەکێکن لە گەورەترین هێرشەکانی ئیسرائیل لەماوەی دەستپێکردنی بۆ سەر لوبنان.
لەلایەکی دیکەوە: لە شاری حەیفای ئیسرائیل زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ خەڵک لێدەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
