
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق پێیوایە هیچ کێشەیەک لە پڕچەککردنی پێشمەرگەدا نییە، وەک چۆن هیچ کێشەیەک لە پڕچەککردنی حەشدی شەعبیدا نییە، ئەوان بەشێکن لە دامەزراوە ئەمنییەکان و بۆچوونی حەلبووسیش لەوبارەیەوە "سیاسییە".
لێدوانی فەرمی: قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا لەبارەی پرسی پڕچەککردنی پێشمەرگە بە چەکی تۆپهاوێژ ڕایگەیاند: "پێشمەرگە بەشێکە لە دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق، وەزارەتی بەرگری لەسەر ئەو بابەتە ڕوونکردنەوەی داوە، وابزانم پێویستی بەوە نەدەکرد بابەتەکە ئەوەندە گەورە بکرێت".
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: سەبارەت بەو ترسەی کە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ دەکات لە پڕچەککردنی پێشمەرگە، ئەعرەجی پێیوابوو بۆچوونەکەی لەسەر ئەو بابەتە "سیاسییە".
بابەتی ستراتیژی: ئەعرەجی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە "هیچ کێشەیەک لە پڕچەککردنی پێشمەرگەدا نییە وەک چۆن لە پڕچەککردنی حەشدی شەعبی، دژەتیرۆر و هێزی تایبەتدا نییە، هەموویان هێزی پاڵپشتی و پشتیوانین، هیچ لایەک لە دژی لایەکەی دیکە چەک ئاراستەی یەکتر ناکەن.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دڵنیایی دەدات لەوەی پێویست بە هیچ نیگەرانییەک ناکات و دەڵێ: "دڵنیام پێشمەرگە چەک دژی هیچ لایەنێک بەکارناهێنێت، چونکە لە کوردستان پیاوی دەوڵەتمەدار و عاقڵ هەن و کار بۆ یەکڕیزی وڵات دەکەن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- ببینە و ببیستە
- 41 خولەک لەمەوپێش
تەبەتییە ئاوارەکان حکومەتی نوێ هەڵدەبژێرن
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
د. موسەننا ئەمین: هەیبەت و شکۆ بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەگەڕێنینەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ململانێی ژمارەکان؛ کێ دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق؟
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکا بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی: سوکایەتی بە ترەمپ مەکەن






