ڕووداوەکانی لوبنان کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەبێت؟
- کوردستان
- 2024-10-08

ئاڤا نیوز
تاوەکو دێت گرژییەکانی نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل زیاتر دەبن، لە ئەگەری پەڕینەوەی ئەو شەڕەش بۆ عێراق، کاریگەریی ڕاستەخۆی لەسەر پرۆسەی سیاسیی ناوچەکە، عێراق و هەرێمی کوردستان دروست دەکات.
وێنە گەورەکە: لە کاتێکدا 20ـی ئەم مانگە لە هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت، گرژییەکانی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان و ئیسرائیل پەرەدەسێنن و سوپای ئیسرائیل هێرشەکانی لە لوبنان چڕتر کردووەتەوە، هاوکات شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: کارۆخ خۆشناو، سەرۆکی ئینستیتیوتی توێژینەوەی ئەمریکی-کوردی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەگشتی ناوچەکە ناسەقامگیرە و ڕووداوەکانی لوبنان کاریگەری و ڕەنگدانەوەی لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت، بەڵام هەرێمی کوردستان سیاسەتی ڕاگرتنی باڵانس پەیڕەو دەکات، هەمووکات بێلایەن بووە و لەگەڵ یەکلاکردنەوەی کێشەکان لە ڕێگەی شەڕەوە نەبووە.
سەرۆکی ئینستیتیوتی توێژینەوەی ئەمریکی-کوردی ئاماژەی بەوەش کرد: ئەگەر ڕووبەڕووبوونەوە و گورزە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بەرەی مقاومە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق چوارچێوەیەکی دیاریکراوی هەبێت، واتە ئیسرائیل تەنیا لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانییەوە بنکە و بارەگاکان بکاتە ئامانج، کاریگەری لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دروست ناکات، بەڵام ئەگەر ئەم پێشهاتانە ببێتە شەڕێکی ناوچەیی و زەمینی و بپەڕێتەوە بۆ عێراق، کاریگەری لەسەر تەواوی ناوچەکە و کۆی پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دروست دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بە وردی چاودێری هەنگاوەکانی حەماس دەکەم
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورەترین سەرچاوەی ئاوی شیرین لە ئێران بە تەواویی وشک بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گەورەترین سەرچاوەی ئاوی شیرین لە ئێران بە تەواویی وشک بووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە سەنگافوورەوە بۆ کوردستان؛ وانەکانی بنیاتنانی دەوڵەت لە نێوان مەسرور بارزانی و لی کوان یو
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرازیل کانزای ژێر زەوی وڵاتەکەی وەک کارت بەرامبەر ئەمریکا بەکاردێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

سویسرا ملیارەها دۆلار تەرخان دەکات بۆ نۆژەنکردنەوەی پەناگەکانی
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لە عێراق ڤیدیۆی نیشاندانی شوێنە هەستیارەکانی جەستە بەناوی ڕیکلامەوە قەدەغە کرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دوو گەڕەکی خورماڵ کێشەی نەبوونی خزمەتگوزارییان هەیە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی ئامەد سپۆر درێسێک پێشکەش بە ئیسماعیل بێشکچی دەکات






