بافڵ تاڵەبانی بۆ قوبادی برای: بەلایەنی کەمەوە 30 کورسی بۆ ئێمە زامن کراوە
- کوردستان
- 2024-10-08
ئاڤا نیوز
پارتی لەسەر ساختەکارییەکانی یەکێتی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمان کوردستان پەیامێکی دەنگی نێوان بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بڵاودەکاتەوە، لەپەیوەندییەکەدا بافڵ بە قوباد دەڵێت، 30 کورسییان بە لایەنی کەمەوە بۆ ئێمە زامن کردووە، هەروەها بەڵێنیان داوە بۆ نەهێشتنی11 کورسی کۆتاکان.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 08-10-2024، لیژنەی باڵای سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی پارتی، بەڵگەیەکی دەنگیی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لەسەر ساختەکارییەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە. بەڵگەکە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوانیانە و ئەمەش دەقەکەیەتی:
بافڵ: بەڵێ قوباد، چۆنی کاکە ؟
قوباد: باشم، تۆ چۆنی سەردانەکەت بۆ درواسێکانمان چۆن بوو؟
بافڵ: هیچ کاتێک لەوە باشتر نەبووە، پێیان گوتم کە سەبریان نەماوە لەگەڵ بارزانییەکان.
قوباد: کاکە، ئەمە ڕوونە، ئەوان بەتەواوی ڕاستن لەبارەی پارتی.
بافڵ: بەڕاستی هیچ گرنگ نییە ئەوان چی دەکەن، بەڵێنت پێدەدەم ئەمجارە بە قوورسی (...!) دەیانڕووخێنین!.
30 کورسییان بە لایەنی کەمەوە بۆ ئێمە زامن کردووە، هەروەها بەڵێنیان داوە بۆ نەهێشتنی ئەو 11 کورسییەی کە پارتی هەمیشە بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاریان دەهێنێت.
قوباد: ئەمە هەواڵێکی زۆر خۆشە، هەروەها لای من کارەکان بەپێی پلان بەڕێوەدەچن.
بەڵام کاکە لەبیرت نەچێت پێویستە زۆر زیرەک بین لەمبارەیەوە و دەست بە لۆبیکردن بۆ هەڵبژاردن بکەین، پێویستە وا نیشانی بدەین کە بەشێوەیەکی شەرعی ئەو کورسییانە بەدەست دەهێنین، تەنیا لە حاڵەتێکدا ئەگەر بارودۆخەکە خراپ بوو (دەستمان کەشف بوو) وەک هەموو جار دەتوانین (حیزبی شەهیدان، ئەنفال و هتد...) وەک ئیمتیاز بەکاربهێنین.
بافڵ: گوێبگرە کاکە، ئێمە ئەو یارییە دەکەین، ئەوەی بەلای منەوە گرنگە، ئەوەیە پێشوەختە کورسیەکانمان بۆ زامن کراوە، پێویستمان بە دەنگی هیچ (خوێڕییەک) نییە.
من لە هیچ کەس سواڵ ناکەم دەنگم پێبدات، هیچ بۆم گرنگ نییە شەهید، یاخود ماڵە شەهیدی(...)، یاخود پێشمەرگەی (....)، ئەگەری زۆرە دەچن دەنگ بە لاهوری (...) دەدەن.
قوباد: هەرچۆنێک بێت پێویستە لە ئێستادا وریابین، لەبەرئەوەی پارتی بەتایبەتی مەسرور لە دڵەڕاوکێدان، چونکە نازانن هەنگاوی داهاتوومان چی دەبێت، ئەوان دەزانن ئێمە یارمەتی لە بەغدا و دراوسێیەکەمان وەردەگرین، بەس ناتوانن بیسەلمێنن.
بافڵ: ناتوانم چاوەڕێ بکەم کە دەموچاوی مەسروری لەخۆبایی ببینم، کاتێک لە هەڵبژاردنەکاندا (...!)، ئەو هەمیشە بە چاوێکی کەم سەیرمان دەکات، وایان لێدەکەین کارەکانی خۆیان دەرخوارد دەدەین.
قوباد: بەڵێ، هاوڕام، بەڵام وەک دەزانیت پارتی گوشار لەسەر بەغدا دەکات، هەوڵدەدات شتەکان بەڕێی خۆیدا بڕوات.
بافڵ: کاکە، بەغدا گوێ لە ئێمە دەگرێت، سوپاس بۆ کاریگەری دراوسێیەکەمان، بەڕاستی گرنگ نییە پارتی لە بەغدا چی دەکات، ئەگەر شتێک بۆ ئێمە گونجاو نەبێت زۆر بە ئاسانی بەتەنیا گەشتێک دەکەم بۆ بەغدا و هەموو شتێک ڕادەگرم (...!).
لەلایەکی دیکەوە: لیژنەی باڵای سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی پارتی لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، بە بەڵگەوە ڕووی ڕاستەقینەی سەرکردایەتیی تازەی یەکێتی، بەتایبەت (بافڵ و قوباد) دەخەینەڕوو، کە چۆن لە هەوڵی تەزوویر و دیزاینکردنێکی ساختەن بۆ خۆیان و بەوپەڕیی بێ شەرمییەوە بێڕێزی بە شەهیدە نەمرەکان، بنەماڵە سەربەرزەکانیان، پێشمەرگە قارەمانەکان و دەنگدەرانی ئازیز دەکەن، تاوەکو بشێن بە پیلان و تەزوویر پرۆسەیەکی دیموکراسیی وەک هەڵبژاردن بەلاڕێدا ببەن و ناشیرینی بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 10 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ سوپای سووریا دەچێتە ناو حەسەکە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
18 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنێکی دیکەی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم پێکهێنانی حکومەتی عێراق تاوتوێ دەکەن




