
مووچەی خانەنیشنانی یەکەی 70 ی سەر بە یەکێتی ڕاگیراوە، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی و بەڕێوەبەرایەتیی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، ڕوونکردنەوەیەکی شەش خاڵی لەبارەی ڕاگرتنی مووچەی خانەنشینانی یەکی 70 بڵاودەکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: هەردوو بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەیان بەوە کردووە، سەبارەت بە چەندبارەبوونەوەی کێشەی مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی حەفتا کە ژمارەیان زیاتر لە نۆ هەزار کەسە و ماوەی شەش مانگە لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە بەهۆی نەبوونی دۆسیە لە وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی هیچ بڕە پارەیەکیان بۆ خەرج نەکراوە، چەند بەرپرسێکی ئەو هێزانە لە لێدوانەکانیاندا وەزارەتی داراییان بە هۆکاری دواکەوتنی مووچەی ئەو خانەنشینانە تۆمەتبار کردووە، بۆ خستنەڕووی ڕاستییەکان و چەواشەنەکردنی ڕای گشتی بەپێویستمان زانی ئەم چەند خاڵەی خوارەوە بخەینەڕوو.
1- خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی حەفتا هیچ دۆسیەیەکیان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری نییە.
2- بەرپرسانی ئێستا و پێشووی هێزەکانی یەکەی حەفتا بەرپرسن لە کێشەی مووچەی ئەو خانەنشینانە و لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا نەیانتوانیوە دۆسیەکانیان بگوازنەوە سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری.
3- بەپێی یاسا پێویستە سەرەتا دۆسیەی ئەو خانەنشینانە بچێتە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی لە وەزارەتی پێشمەرگە، دوای وردبینی و بەدواداچوون ئەگەر دۆسیەکانیان هیچ کێشەی نەبوو ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری دەکرێت لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، دوای تەرخانی دارایی دۆسیەکانیان دەچێتە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری.
4- سەرەڕای فشارەکان و دووبارەبوونەوەی کێشەی مووچەی ئەو خانەنشینانە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تەنها 200 دۆسیە ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگە کراون، دوای وردبینی دەرکەوتووە کەموکوڕییەکی زۆر لە دۆسیەکانیاندا هەیە و دەبێت بگەڕێنرێتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتیی خانەنشینی هێزەکانی یەکەی ( 70 ).
5- لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا تا مانگی پێشووش لەسەر بڕیار و بەرپرسیاریەتی وەزیری دارایی و ئابووری مووچەی مانگی تەمموزیان بۆ خەرج کرا، ئەوەش لەکاتێکدایە ئەو خانەنشینانە هیچ تەرخانکراوێکی داراییان لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ نییە.
6- بەپێی نووسراوی ژمارە ( 15717 ) کە لە ڕێکەوتی ( 2015/8/15 ) لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە ئاڕاستەی وەزارەتی پێشمەرگە کراوە، تیایدا داواکراوە ئەو خانەنشینانەی هێزەکانی یەکەی حەفتا بە چ فەرمانێکی هەرێمی یاخود لەسەر بنەمای چ نووسراوێکی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران خانەنشین کراون بۆمان ڕەوانە بکەن، بەڵام دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە نۆ ساڵ هێشتا وەڵامی ئەو نووسراوەیان نەداوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەپێی یاسای چاکسازی و ڕاپۆرتەکانی تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی، نابێت هیچ خانەنشینێک لە دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەبێت، دووپاتی دەکەینەوە بەرپرسی کێشەی مووچەی ئەو خانەنشینانە بەرپرسانی ئێستا و پێشووی هێزەکانی یەکەی حەفتان نەک وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاڤا لیستی ناوی هەموو کاندیدە سەرکەوتووەکان لەسەر ئاستی عێراق بزانە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕیزبەندی حیزبەکان لەسەر ئاستی عێراق
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی دەنگی لایەنە کوردستانییەکان بەپێی دەنگە جیاکراوەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کورد لە کەرکووک یەکەمە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ وشکەساڵییەکی سەخت ڕووبەڕووی ڕەزە ترێیەکانی فەرەنسا بووەتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە: بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ ڕووماڵە تایبەتەکەی ئاڤا بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن
11 کاتژمێر لەمەوپێش

لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان: پرۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتووانە تێپەڕی
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 10 تشرینی دووەم
بەنگین ڕێکانی: مووچەی مانگەکانی 11 و 12 بێ کێشە خەرج دەکرێت
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
شاندێک بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆ دەچێتە بەغدا






