
لۆگۆی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان
ئاڤا نیوز
دوای بڵاوبوونەوەی چاوپێکەوتنی وەزیری سامانە سرووشتییەکان لە کەناڵی ئاڤاوە، هەندێک کەناڵ و پەیج بەمەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردن وتەکانی وەزیریان بە ئاراستەیەکی دیکە بڵاوکردووەتەوە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەوبارەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت ئەمڕۆ دوو شەممە، کە لە دیدارێکی تایبەتدا لەگەڵ ئاڤا ڕایگەیاند: ڕۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە بیپاڵێوێت بۆ پێداویستی ناوخۆ، ڕۆژانە یەک ملیۆن و 500 هەزار لیتر بەنزینی لێ بەرهەم دەهێنرێت، ئەو بەنزینەی بە 750 دینار لە بەنزینخانەکان دابەش دەکرێت.
- بەڵام ئەم بڕە کەمە، هەرێمی کوردستان ڕۆژانە پێویستی بە سێ ملیۆن لیتر بەنزین هەیە، واتە ڕێک سەدا 50ی کەمە، حکومەتی عێراقیش هیچ بەنزینێک نانێرێت، بۆیە ئێستا ناکرێت نرخی بەنزینی نۆرماڵ هەمووی بکرێتە 750 دینار.
- ئینجا بەپێی ڕێککەوتننامەی نەوت لەگەڵ بەغدا، ئەگەر هاتوو ئەو 50 هەزار بەرمیلە بەشی پێداویستی ناوخۆی کوردستانی نەکرد، ئەوا حکومەتی عێراق قەرەبووی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و بەرهەمە نەوتییەکانی بۆ دەنێرێت، وەکو بەنزین و نەوتی سپی و گازی شل، بەڵام هەتا ئێستا ئەم خاڵەی رێککەوتنەکەی جێبەجێ نەکردووە و بەنزینی نەناردووە.
بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕایگەیاند: هەرێمی كوردستان ڕووبەرووی قەیرانی سوتەمەنی نەبووەتەوە. هەندێ كەناڵ و پەیجەکانی سۆشیال میدیا، پرسی راستگۆیی و پیشەیی بۆ بانگەشەی ڕاگەیاندن بەكاردەهێنن و دەیانەوێت بە بڵاوکردنەوەی چەواشەكاری، بیروڕای گشتیی بەلاڕێدا ببەن.
- لە دوایین دیداری کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت کە لە کەناڵی ئاڤا میدیا بڵاوکرایەوە، ئەو میدیایانە بەبێ ئەوەی ئاماژە بەناوی سەرچاوەکەی بدەن لە مانشێتی بابەتەکانیاندا باسیان لە (قەیرانی سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان) کردووە.
- وەزیری سامانە سرووشتییەكان تەنیا باسی ئەوەی كردووە كە پشكی هەرێم بۆ ناوخۆ كەمە و وەزارەت هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی بەنزین و سووتەمەنی زیاتر دابین بكات و بە هیچ شێوەیەک باسی قەیرانی سووتەمەنی نەكردووە، كەچی ئەوان باسیان لە قەیرانی بەنزین و سووتەمەنی کردووە، لە كاتێكدا بە هیچ شێوەیەک هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی قەیرانی بەنزین و سووتەمەنی نەبووەتەوە و نابێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





