ئاڤا بڕی نەوتی هەناردەكراوی كوردستان بۆ بازاڕەكانی جیهان لەماوەی 15 ڕۆژدا ئاشكرا دەكات
- بزنس
- 13 تشرینی یەکەم
دیمەنی بۆریی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزیری سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، لەماوەی 15 ڕۆژی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهانی توركی، زیاتر لە دووملیۆن و 945 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كراوە و پرۆسەكە بەبێ گرفت بەردەوامە.
چیرۆكی سەرەكی: دوای وەستاندنی هەناردەكردنی نەوتی كوردستان بۆ زیاتر لە 30 مانگ، ڕۆژی 27ـی ئەیلوولی 2025، هەناردەكردنی نەوت لەڕێگەی بۆری بەرەو بەندەری جەیهانی توركی دەستیپێكردەوە، ئەوەش دوای ڕێككەوتنی سێقۆڵی هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و فیدراڵ و كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان.
لێدوانی فەرمی: كەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەكان بەوەكالەت لەمیانی بەشداریكردنی لە گفتوگۆی ڕۆژان لە ئاڤا ڕایگەیاند، ئێستا ڕۆژانە بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی بۆری هەناردەی بەندەری جەیهانی توركی دەكرێت و لەوێشەوە لەڕێگەی كەشتیی بارهەڵگر بەرەو بازاڕەكانی جیهان دەگوازرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: وەزیری سامانە سرووشتییەكان ئاماژەی بەوە كرد، لە سەرەتای پرۆسەی هەناردەكردنەوەی نەوت، بڕەكەی كەم بوو، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ئاسایی بووەتەوە و دووجاریش بەهۆی بابەتی تەكنیكی، بەشێوەیەكی كاتی، گواستنەوەی نەوت ڕاگیرا؛ كە بەهۆی پڕبوونی كۆگاكانی هەڵگرتنی نەوت بوو لە بەندەری جەیهان، لە ڕۆژانی دواتر قەرەبووی ئەو ڕاگرتنە كاتییە، كرایەوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: لەماوەی 15 ڕۆژی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، بڕی دوو ملیۆن و 945 هەزار بەرمیل نەوت گەیێنراوەتە بەندەری جەیهان، بە تێكڕای 196 هەزار بەرمیل نەوت بۆ هەر ڕۆژێك.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
44 خولەک لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و عێراق لەبارەی سەقامگیریی بەهای دینار کۆدەبنەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو مووچە دێت و مووچەی هەزاران کەس ڕادەگیرێت
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق: مووچە گەرەنتی کراوە
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان 120 ملیار دیناری نارد بۆ بەغدا






