ژمارەیەک سکاڵای یاسایی و ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی لەبەرژەوەندی عێراق یەکلادەبێتەوە
- عێراق
- 13 تشرینی یەکەم

نەخشە و ئاڵای عێراق
ئاڤا نیوز
عێراق 32 سکاڵای یاسایی و ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی کە لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا لەدژی کرابوو دەباتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 2.6 ملیار دۆلار بۆ گەنجینەی دەوڵەت دەگەڕێتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: بەهۆی لاوازیی داڕشتنی گرێبەستەکانی نێوان بەشێک لە وەزارەتەکانی عێراق و کۆمپانیای نێودەوڵەتیی، گەندەڵی لەهەندێک لەو گرێبەستانە و قەرزی دەرەکی، لەماوەی ڕابردوودا بەدەیان سکاڵا لەسەر حکومەتی عێراق لەدادگا نێودەوڵەتییەکان تۆمارکراوە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد لعێبی، گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی دادی عیراق، ڕایگەیاند: کۆی گشتی ئەو سکاڵا یاساییانەی عێراق لە ساڵانی 2023 و 2024 و 2025دا بردوویەتییەوە، 32 سکاڵا بوون، بەمەش نزیکەی 2.65 ملیار دۆلار بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕاوەتەوە، چونکە بەپێچەوانەوە دەبوایە عێراق بەو بڕە پارەیە قەرەبووی سکاڵاکارانی بکردایە.
زانیاری زیاتر: لعێبی ئاماژەی بەوەشکرد، گرنگترین و گەورەترین ئەو سکاڵایانەی عێراق بردوویەتییەوە، دۆسیەی کۆمپانیای "ئەی ئێچ جی" (AHG) بە بڕی ملیارێک دۆلار بووە و دۆسیەی ناوبژیوانی کۆمپانیای ئەجیلیتی کوەیتی بە بڕی 650 ملیۆن دۆلار بووە.
ئەمەش بزانە: گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی دادی عیراق، ناڕەزایەتی وەزارەتەکەی بەرامبەر بە گرێبەستی نوێی هەندێک وەزارەت لەگەڵ ئەو کۆمپانیانەی کە سکاڵایان لە دژی عێراق تۆمارکردبوو دەربڕی و بە پێچەوانەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە پابەندبوون بە شێوازی گرێبەستی نێودەوڵەتی ناوی برد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات




