ئاڤای خەڵک؛ گوندێکی سنووری کۆیە نزیکەی 13 ساڵە داوای قیرتاوکردنی ڕێگای گوندەکەیان دەکەن
- هەواڵ
- 13 تشرینی یەکەم

ئەنجامدانی کاری قیرتاوکردن بۆ یەکێک لە شەقامە سەرەکییەکان
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی گوندی سوسێی سەر بە بناری چیای سەفین لە قەزای کۆیە گلەیی لە ڕێگا و بانی گوندەکەیان دەکەن و داوا دەکەن ڕێگاکەیان بۆ قیرتاو بکرێت. قایمقامی کۆیەش دەڵێت، "دەرخستەکەیان لە پارێزگایە و چاوەڕێی وەڵامین".
چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک هاووڵاتیی گوندی سوسێ لە بناری چیای سەفین کە سەر بە قەزای کۆیەن، پەیوەندی بە ئاڤا میدیاوە دەکەن، "دەڵێن ڕێگای سەرەکی گوندەکەمان کە نزیکەی پێنج کیلۆمەترە، زۆر خراپە و تا ئێستا قیرتاو نەکراوە. دەشڵێن زۆر ماندوو و هیلاک بووین و واستە نەما نەیکەین، بەڵام تا ئێستا کێشەکەیان بۆ چارەسەر نەکردووین، داوا دەکەین ئاڤا میدیا بە دواداچوونمان بۆ بکات، بەڵكو دەنگمان بگاتە شوێنی مەبەست".
بەدواداچوونی ئاڤا: قارەمان عومەر سوسەیی، نوێنەری گوندی سوسێی خۆشناوەتی و ئەندامی ئەنجوومەنی ڕیش سپی و پیاوماقوڵانی گوندی سوسێ دەڵێت، گوندی سوسێ نزیکەی 100 ماڵە تاوەکو ئێستا قیرتاو نەکراوە، کەچی گوندەکانی دەوروبەری سوسێ 20 تا 30 ماڵ دەبن، هەموویان ڕێگاکەیان قیرتاو کراوە.
ئەو هاووڵاتییە ئاماژە بەوە دەکات، ڕێگای سەرەکی گوندەکەیان چوار کیلۆمەتر و 800 مەترە. دەشڵێت، "لە ساڵی 2023 سەردانی پارێزگاری هەولێرمان کرد و نووسراوی فەرمیمان هەیە کە لە پلانی ساڵی 2024 جێبەجێ بکرێ، بەڵام تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراوە".
هاوکات، ئاماژە بەوەش دەکات، لە ساڵی 2013ـەوە چەندین جار بەڵێنیان پێدراوە کە ئەو کێشەیەیان بۆ چارەسەر بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا وەکو خۆی ماوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: حاکم تاریق حەیدەری، قایمقامی کۆیە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "پێشتر لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و شێخ باز بەرزنجی، خاوەنی کۆمپانیای کار گرووپ سەردانی ئەو گوندەمان کردبوو، ئەو کاتە شێخ باز بە نیاز بوو ئەو پرۆژەیە جێبەجێ بکات کە بەپێی دەرخستەکە 220 ملیۆن دیناری پێویست بوو، بەڵام خەڵکەکە داوایان کرد بەشێکی دیکەش لە ڕێگای ناو گوندەکە قیرتاوبکرێت، بۆیە دەرخستەیەکی دیکەمان ئامادە کرد کە 450 ملیۆن دینار بوو".
حاکم تاریق دەڵێت، دوای دەرکردنی دەرخستەی دووەم، نووسراومان بۆ پارێزگای هەولێر بەرزکردەوە، چونکە ئەو بە نیاز بوو لەگەڵ کۆمپانیای کار یاخود لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا جێبەجێی بکات، "تا ئێستا دەرخستەکە لە پارێزگای هەولێرە و وەڵاممان وەرنەگرتووەتەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 52 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






