
ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندید بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا. وێنە؛ میدیاکانی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
كتێبێكی نوێ لە ئەمریكا بڵاودەبێتەوە و تێیدا چەند نهێنییەك لەسەر پەیوەندی نهێنی نێوان ترەمپ و پووتین ئاشكرادەكات.
وێنە گەورەكە: كاتێك دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بوو، پەیوەندییەكی بەهێزی لە لەگەڵ ڤلادمێر پووتیندا هەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین سەرچاوەی جیاواز باس لەوەدەكەن ترەمپ نۆ پەیوەندی نهێنی لەگەڵ پووتیندا هەبووە و لە كاتی بڵاوبونەوەی كۆرۆنادا هاوكاری سەرۆکی ڕووسیای كردووە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: كتێبێك بەناوی 'جەنگ' لە لایەن واتەرگەیت بۆب وودواردەوە نووسراوە، لە كتێبەكەدا باس لەوە دەكات ساڵی 2020 ترەمپ ئامێری پێشكەوتووی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای بەنهێنی بۆ ڤلادمێر پووتین ناردووە.
ئەمەش بزانە: لە كتێبەكەدا هاتووە، پووتین بە ترەمپی وتووە "بە كەس مەڵێ كە تۆ ئەو كارەت كردووە"، چونكە خەڵكی بەو كارەت تووڕە دەبن، بەڵام ترەمپ لە وەڵامدا بە پووتینی وتووە. گرنگی بەوە نادات ئەگەر كەسێك بەو كارەی بزانێت.
ئەمەش بزانە: پێشتر دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، ڕووسیا دەستوەردانی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا کردووە.
لەلایەكی دیکەوە: تیمی بەڕێوەبەردنی كارەكانی ترەمپ، ڕەخنەیان لە قسەكان گرتووە و بە هەڵە و درۆ و بیانوی بێ بنەما ناویان بردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی خۆسەر داوای کۆتاییهێنان بە گەمارۆی سەر کۆبانێ دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: دیمەشق ئاگربەستی پێشێلکرد و بە درۆن هێرشی کردە سەرمان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
