
مەسرور بارزانی لەکاتی پێشکەشکردنی گوتارێک لە کەرنەڤاڵی لیستی پارتی لە سۆران
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی لەبەردەم هەزار لایەنگری پارتی لە سۆران گوتارێکی پێشکەش کرد، ئاماژەی بە پێنج کێشەی گەورەی هەرێمی کوردستان کرد و چارەسەری هەر پێنج کێشەکەشی خستەڕوو.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە دووەم کەرنەڤاڵی لیستی 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەشداریی هەزاران کەس و ئامادەبوونی مەسرور بارزانی لە شاری سۆران بەڕێوەچوو. جێگری سەرۆکی پارتی لە گوتارێکدا چەند پەیامێکی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکان و خەڵکی کوردستان کرد.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی بە ئاماژەکردن بەو لایەنەی دروشمی تێکدان و ڕووخانی هەڵگرتووە، ڕایگەیاند: "بۆ ئەوەی دەسەڵاتی خۆسەپێن نەمێنێت، دەبێت ئەو دەسەڵاتەی کە بە کودەتا هاتووەتە سەر حکوم و خۆی بەسەر جوومگەکانی حکومڕانی سەپاندووە لە کوردستان، دەبێت کۆتایی بەو دەسەڵاتە خۆسەپێنە بێت".
زانیاریی زیاتر: مەسرور بارزانی ئاماژەی بە چوار کێشەی دیکەی هەرێمی کوردستان کرد و چارەسەریشی خستەڕوو:
- بۆ ئەوەی کێشەی ماددەی هۆشبەر چارەسەر بکرێت، دەبێت ئەو کارگانەی کە بۆ ماددەی هۆشبەر دروستکراون تێکبدرێن.
- بۆ ئەوەی گەندەڵی نەمێنێت، ئەوانەی پارە سپی دەکەنەوە بە فڕۆکەی تایبەت پارە لە وڵات دەبەنە دەرەوە، دەبێت ئەوانە نەمێنن.
- بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان ئاسوودە بێت، دەبێت چاوسوورکردنەوە و سەرانە سەندن نەمێنێت، دەبێت ترس و تۆقاندن نەمێنێت.
- بۆ ئەوەی تیرۆر نەمێنێت، دەبێت ئەو تیرۆریستانەی کە خەریکی تیرۆرکردنی هاووڵاتی کوردستانن ڕادەستی یاسا بکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
نەوتی سپی بۆ ناوەندەکانی خوێندن دابین دەكرێت
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
عێراق لە پلەکانی کۆتایی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دێت
- ژینگە
- 48 خولەک لەمەوپێش
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

عێراق لە پلەکانی کۆتایی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دێت
40 خولەک لەمەوپێش

خواردنی مۆز و کیوی ڕێژەی پۆتاسیۆمی لەش بەرز دەکەنەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێڵێکی نوێی پارە وەرگرتن لە کاسبکارانی سنووری هەولێر سەرهەڵدەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

خێزانێکی کورد لە ئەڵمانیا بە زۆر دیپۆرتی کوردستان دەکرێنەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دوو گەشتیار لە فەرەنساوە بە پایسکیل هاتوون بۆ کوردستان و سەرسامن بە سەقامگیرییەکەی
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
نەوتی سپی بۆ ناوەندەکانی خوێندن دابین دەكرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشكردنی سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراک دەستیپێكرد





