هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی کۆن و كلاسیک مەرجدار دەكرێت

شەیری بکە لە:
هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی کۆن و كلاسیک مەرجدار دەكرێت

نمایشی ئۆتۆمبێلە کلاسیک و کۆنەکان لە سەنتەری شاری هەولێر، وێنە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز


هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی كلاسیک و مۆدێل كۆن مەرجدار دەكرێت؛ نابێت دوای تۆماركردنی بۆ ماوەی پێنج ساڵ كڕین و فرۆشتنی پێ بكرێت، جگە لە ئۆتۆمبێلی جۆری (قەمەرە) ڕێگە بە ئۆتۆمبێلی جۆری گەورەی مۆدێل كۆن نادرێت بە ناوی ئۆتۆمبێلی كلاسیک هاوردە بكرێت.


چیرۆکی سەرەکی: لەسەر ئاستی جیهان و لە هەرێمی كوردستان بەتایبەت، ماوەیەكە خواستی هاونیشتمانیان بۆ ئۆتۆمبێلە جۆرە كلاسیک و مۆدێل کۆنەکان زیادی كردووە، بەشێک لە هاونیشتمانیان تەنیا بۆ جوانی و پاراستنی جۆرە دەگمەنەكانی ئۆتۆمبێل دەیكڕن، بێ ئەوەی لە شەقامەكان لێی بخوڕن، كەسانێكیش بۆ مەبەستی لێخوڕین، هاوردەی دەكەن.


زانیاریی زیاتر:
بەپێی ڕێنمایی ژمارە 14ـی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، پاڵپشت بە بڕگەی یەک لە بەشی 34ـی یاسای هاتووچۆی هەرێمی كوردستان ژمارە 86ـی ساڵی 2004، لە چوارچێوەی یەكخستنی ڕێنمایی مەرجەكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل لە نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ، تێیدا مۆڵەت بە هاوردەكردنی 50 مۆدێل دەدرێت كە وەك ئۆتۆمبێلی كلاسیكی و دێرین هاوردە بكرێن، بەو مەرجە دوای داخڵكردن و تۆماركردنی، بۆ ماوەی پێنج ساڵ كڕین و فرۆشتنی پێ نەكرێت، یان لە جۆری ستەیشن و ساڵۆن بێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر وەزارەتی ناوخۆ ئۆتۆمبێلی مۆدێل 1989 و خوارتری، بە ئۆتۆمبێلی جۆری كلاسیک پۆلێن كرد.


ئەمەش بزانە:
ئەو ڕێنمایانە لە ڕۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاوكرایەوە و لە ڕۆژی 4ـی شوباتەوە بەفەرمی دەچێتە باری جێبەجێكردنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: