
د.هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە میانەی گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر حەوتی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لەگەڵ نزیکبوونەوە لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، جەخت لە هەژمارکردنەوەی دەنگەکان دەکات لە ڕێگەی دەستییەوە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ئەم مانگە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، د. هێمن هەورامی داوایەک لە لایەنەکان دەکات بۆ ڕاگرتنی پلانی تەزویرکاری یەکێتی.
لێدوانی فەرمی: د.هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە میانەی گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر حەوتی ئاڤا نیوز ڕایگەیاند: زانیاریی وردمان لەسەر ساختەکاریی یەکێتی هەبووە و دەزانین کە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دا، دەنگەکانی یەکێتی لە کەرکووک سەد لە سەد زیاد کرا بوون، لەم هەڵبژاردنەش 30 کورسی بۆ دانرا بوو.
زانیاریی زیاتر: هێمن هەورامی لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن گوتی: "دەبێ تەواوی دەنگی هاووڵاتییان لە هەڵبژاردندا بەدەست هەژمار بکرێنەوە بە ئامادەبوونی نوێنەری تەواوی لایەنە سیاسییەکان، داواش لە لایەنەکان دەکەین لەگەڵ پارتی ڕێگریی لە ساختەکارییەکانی یەکێتی بکەن".
ئەمەش بزانە: ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاماژە بەوەش دەکات، لە عێراق و دەرەوەی وڵاتەکەش چەند لایەنێک پشتگیریی یەکێتی دەکەن بۆ ئەوەی بتوانێت دەنگی هاووڵاتییان تەزویر بکات، هاوکات ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیش بگۆڕێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
کارەبای چەند گەڕەکێکی سلێمانی پچڕا
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر تایوان گرژییەکانی چین و ژاپۆن زیاتر دەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مادورۆ بۆ ترەمپ: بەڵێ بۆ ئاشتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
14 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 تشرینی دووەم

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
13 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
13 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
کارەبای چەند گەڕەکێکی سلێمانی پچڕا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە تیروپشک بۆ ناوی حەجخوازانی ساڵی 2026 دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەكەمی قیرتاوكردنەوەی شەقامی 100 مەتریی هەولێر كۆتایی هات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای دهۆک خێراتر دەکرێت






