
نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، وێنە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کوبوونەوە و دوایین پێشهاتی ناوچەکە و هاوکات کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقیان تاوتوێکرد.
وێنە گەورەکە: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9-10-2024، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق كرد، هاوکات هەلومەرجی ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسيى فراوانبوونى گرژييه‌كان و ئاڵۆزبوونى زياتر گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: له كۆبوونه‌وه‌کەدا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخی گشتی وڵاتەکە تاوتوێکرا، هاوکات هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەل عێراق بەشێکی تر لە تەوەری گفتوگۆکان بوو.
لەلایەکی دیکەوە: هه‌ردوولا هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ پرۆسه‌ى ده‌نگدان خواست، ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غداش هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كێشه‌كان به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن چاره‌سه‌ر بكرێن، له‌وبارەیەوە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی؛ لێکتێگەیشتنی هاوبه‌شی به کلیلی سه‌قامگیریی عێراقە.
ئەمەش بزانە: تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکان باسکردن بووە لە گرژییەکانی ناوچەکە، هه‌ردوولا داكۆكييان له پێويستيى پاراستنى ئارامى، سه‌قامگيرى و دوورخستنه‌وه‌ى ناوچه‌كه له ئه‌گه‌رى ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى شه‌ڕ و پێكدادان و لێكهوتهکان کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
- بزنس
- 51 خولەک لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزدەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
یەپەگە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان لە حەسەکە تێکدەشکێنێت





