
تاقیکردنەوەی پۆلی دوانزە، وێنە: وەزارەتی پەروەردە
ئاڤا نیوز
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، موژدەی هەڵگرتنی بڕیارێکی پێشووتری وەزارەتەکەی دەدات سەبارەت بە قوتابیانی پۆلی 12، کە ساڵی پار لە یەک بابەت یان دوو بابەت ماونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: د.ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 7:00ی ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ نووسراوێک لە ئەنجومەنی وەزیران هاتووەتە وەزارەتی پەوەردە، ئەو بڕیارەی پێشووتر لەبارەی تاقیکردنەوەی یەک بابەتی و دوو بابەتی پۆلی 12 هەبوو، ئەم بڕیارە جێبەجێ ناکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی وتەی وەزیری پەروەردە، سێ هەزار و 48 قوتابی بەشی زانستی و چوار هەزار و 104 قوتابی وێژەیی ئەمساڵ بەبێ تاقیکردنەوەی دەرەکی دەتوانن بەشداری لە تاقیکردنەوەکان بکەن، بەجۆرێک دەتوانن تەنیا لەو دوو وانەیەی ماونەتەوە تاقیکردنەوە ئەنجام بدەن، ئەوانەشی خواستیان هەیە لە هەموو وانەکان تاقیکردنەوە بکەنەوە دەتوانن ئەنجامی بدەن.
باکگراوند: لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردە لە ڕابردوو بڕیاری دابوو، هەر قوتابییەکی پۆلی 12 لە یەک بابەت و دوو بابەت بمێنێتەوە، پێویستە ساڵی داهاتوو تاقیکردنەوەی دەرەکی بکات، بەمەرجی ئەوەی لە سێ بابەت زیاتر نەکەوێت ئینجا دەیتوانی بچێت تاقیکردنەوەکان سەرجەمی بابەتەکان بکات، بەڵام ئەم بڕیارە ئیدی جێبەجێ ناکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنێکی دیکەی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
17 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنێکی دیکەی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم پێکهێنانی حکومەتی عێراق تاوتوێ دەکەن




