
دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان - باڵی گەڕەکی کوردسات، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
لەکاتێکدا وادەی بانگەشی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان تەنها پێنج ڕۆژی ماوە، بزووتنەوەی گۆڕان کشانەوەی خۆی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیێنێت.
لێدوانی فەرمی: دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان - باڵی عومەری سەید عەلی لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی نائاسایی جڤاتی نیشتمانی، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی جڤات بڕیار درا گۆڕان لە هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی خۆجێی بکشێتەوە.
دەشڵێت: "بڕیاری کشانەوەیان لە حکومەت، وەڵامدەرەوەی خواست و داواکارییەکانی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان و گۆڕانخوازانی ناو پەیکەری ڕێکخراوەیی و دەرەوەی پەیکەری ڕێکخراوەیی بزوتنەوەکەمانە".
لەلایەکی دیکەوە: دانا ئەحمەد مەجید لە پەیامەکەیدا سیاسەتی نوێی بزووتنەوەکەی ئاشكراکرد و گوتی: "بزوتنەوەی گۆڕان بە ستراتیجێکی نوێی سیاسیەوە دێتەوە مەیدان، ئەویش بە گەڕانەوە بۆ ئەو بەرنامە سیاسییەی کاک نەوشیروان لە سەرەتای دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان؛ بۆ گۆڕانکاری لە سیستمی حوکمڕانی هەرێم خستیەڕوو، ستراتیجێک ڕوو لە خەڵک و پشت لە پلە و پۆست و دەسەڵات، ستراتیجێک بۆ سەرلەنوێ بەگەڕخستنەوەی توانا و وزەی شەقام و خەڵک و گەنجان و ژنان و هەڵسوڕاوانمان".
ئەمەش بزانە: لە ساڵانی ڕابردوودا بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان بە ئامانجی کۆکردنەوەی دەنگ و خۆنیشاندانیان وەکو ئۆپۆزیسیۆن چەند مانگێک پێش هەڵبژاردن لە حکومەت دەکشانەوە و ئەم هەنگاوەی گۆڕانیش درێژکراوەی ئەم کولتوورەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنێکی دیکەی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
17 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنێکی دیکەی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم پێکهێنانی حکومەتی عێراق تاوتوێ دەکەن




