مامۆستایانی وانەبێژی دابڕاو بەگوێرەی پێویستی دادەمەزرێنرێن

شەیری بکە لە:
مامۆستایانی وانەبێژی دابڕاو بەگوێرەی پێویستی دادەمەزرێنرێن

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، وێنە: ئاڤا


ئاڤا نیوز

 

ئەو داتابەیسەی بۆ مامۆستایانی وانەبێژی دابڕاو لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دروستکراوە و بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەکان نێردراون، لە ماوەی چوار ڕۆژی ئایندە بۆ وەزارەت دەنێردرێنەوە، وەزیری پەروەردەش دەڵێت "بەگوێرەی پێویستی و هۆکاری دابڕانەکانیان مامۆستایانی وانەبێژی دابڕاو دادەمەزرێن".

 

لێدوانی فەرمی: د.ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە و فێرکردن، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: مامۆستایانی وانەبێژی دابڕاو بەهۆکاری جیاجیا دابڕاون و ژمارەیان دیار نییە، بۆیە داتابەیسێکمان بۆ دروستکردوون و ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەکانمان کردوون.

 

زانیاریی زیاتر: لەگەڵ پڕکردنەوەی فۆرمی داتابەیسەکەدا دەبێت بەڵگەنامەکانی مامۆستاکەش هاوپێچ بکرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: 14-10-2024، داتابەیسەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەکانەوە بۆ وەزارەتی پەروەردەی دەگەڕێننەوە و دواتر بەگوێرەی پێویستی ئەو مامۆستا دابڕاوانە دادەمەزرێن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ