ئاڤای خەڵک؛ ژمارەیەک هاووڵاتی لە سلێمانی کێشەی تۆمارکردنی سیستەمی سۆلاریان هەیە
- کوردستان
- 20 تشرینی دووەم

ئاڤا نیوز
لە سلێمانی دەیان هاووڵاتی کە سیستەمی کارەبای سۆلاریان هەیە و دەبێت مانگانە بەپێی ئەو بڕە زیادەیەی کارەبا کە لە سیستەمەکە دەستیان دەکەوێت و دەگەڕێتەوە بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی کارەبا، داشکاندن لە کرێی کارەبایان بۆ بکرێت بەڵام گرفتیان تووش بووە و دەڵێن ئەو پارەیەمان بۆ ناگەڕێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ژمارەیەک هاووڵاتی دەڵێن لە مانگی پێنجەوە مامەڵەی تۆمارکردنمان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو پارەیەمان بۆ نەگەڕاوەتەوە، چەند جارێکیش سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانیمان کردووە و هەر جارە و بیانوویەکمان بۆ دەهێننەوە و کێشەکەمان چارەسەر نەبووە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە بنەمادا مامەڵەکانی ئەو هاووڵاتییانە بە ڕێگەیەکی هەڵە کراوە، ئەوانەی ئەو کێشەیەیان هەیە لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا مامەڵەکانیان کردووە، ڕێگە ڕاستەکە ئەوەیە دەبێت ئەو هاونیشتمانیانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بکەن و پێیان بڵێن کە سیستەمی سۆلاریان داناوە و چالاک نەبووە، لەوێ فۆرمێک پڕدەکەنەوە، دواتر ئەو فۆرمە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای ڕۆژئاوا دەکرێت، لەوێشەوە ئاراستەی بەشی فرۆشتنی وزەی دەکەن، بەم جۆرە سیستمەکە تۆمار دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 30 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






