دەمیرتاش هاتەدەنگ؛ ڕەتی دەکاتەوە دوای ئازادبوونی لەگەڵ ئەردۆغان کۆببێتەوە و واز لە سیاسەت بهێنێت
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم

سەڵاحەددین دەمیرتاش
ئاڤا نیوز
لە وەڵامی ئەو قسانەی بولەنت ئارنچ لەسەر زاری سەڵاحەددین دەمیرتاشەوە کردوونی، دەمیرتاش دێتە وەڵام و دەڵێت: ئەگەر بە مەبەستی نیازباشیش بێت، هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە بە ناوی منەوە قسە بکات. کەی پێویست بکات ڕای گشتی لە بیروبۆچوونەکانی خۆم ئاگادار دەکەمەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە بولەنت ئارنچ، سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند لەمیانی سەردانەکەی بۆ لای دەمیرتاش لە زیندان پێی ڕاگەیاندووە: دەیەوێت دوای ئازادبوون لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆببێتەوە و واز لە سیاسەت و خۆکاندیدکردنەوە بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار دەهێنێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە 20-11-2025 دەمیرتاش بە نامەیەکی دەستنووس و بەبێ ناوهێنان بە توندی وەڵامی ئارنچ'ی دایەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دەمیرتاش لە نامەکەیدا دەڵێت: زیندانیکردنم بۆ ماوەی نۆ ساڵ بەبێ ئەوەی هیچ جۆرە تاوانێکم کردبێت، منی تووشی دۆخێکی زۆر سەخت کردووە. بەڵام خەبات لە پێناو ئاشتی و دیموکراسی و ئازادی گەل، ئیرادەیەکی پۆڵاین و خۆڕاگری دەوێت.
دەمیرتاش زۆر لەوە نیگەرانە ئەم جۆرە قسانە بە ناوی ئەوەوە کراون کە دوور و نزیک پەیوەندییان بەوەوە نییە و دەڵێت: لێپرسینەوە لە نیازی ئەو کەسانە ناکەم، ئەو قسانەیان کردوونەتە ماڵ بەسەر منەوە، بەڵام پێویستە هەموو کەس ئەمە بزانێت و لێی دڵنیا بێت، من وەک چۆن بە شکۆ و سەربەرزییەوە هاتوومەتە ناو زیندان، بەبێ ئەوەی ڕێ بدەم کەس شکۆم بشکێنێت و بە سەربەرزی لێرە دەچمە دەرەوە، یان تا دوایین ڕۆژی تەمەنم لێرە بەسەر دەبەم. ئەوە لای من بڕاوەتەوە و مشتومڕ هەڵناگرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەمیرتاش هۆشداری داوە لەوەی هەر جۆرە ڕوونکردنەوە و ڕاگەیەندراو و بۆچوونێک کە ڕاستەوخۆ خۆی بڵاوی نەکاتەوە، پەیوەندی بەوەوە نییە و دەڵێت: نیگەرانم بە بڵاوکردنەوەی قسەی چەواشەکەر، هەڵبەستراو و بەهەڵەدابەر بە ناوی منەوە. بە داخەوە لایەنی نەرێنیی مانەوەم لە زیندان ئەوەیە چەندین ساڵە ئەمە دەکرێت و کارکردن بۆ ڕاستکردنەوەی هەر هەڵەیەکی لەم جۆرەش وزەیەکی زۆری دەوێت.
لەلایەکی دیکەوە: دەمیرتاش لە کۆتایی نامەکەیدا سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی کە تاکە ڕێگەیەک لە بەردەمیدا مابێت بۆ ڕێگەگرتن لە چەواشەکردنی قسەکانی و بەکارهێنانی قسەکانی بۆ مەرامی تایبەت، ئەوەیە جگە لە هاوڕێکانی لەگەڵ هیچ سیاسەتمەدار و پارێزەرێکی دیکە کۆنەبێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 56 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





