گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کەناڵی ئاڤا میدیا، کەمپەینی سەرخستنی هاندەرانی یانەی زاخۆ بۆ بردنەوەی خەڵاتی "زەبێست" ڕاگەیاند. ئەمەش بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین پشتگیری و دەنگ بۆ هاندەرانی زاخۆ، کەمپینەکە ماوەی هەشت ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: هاندەرانی یانەی زاخۆ، یەکێکن لەو سێ بەربژێرەی لەلایەن فیدارسیۆنی یەکێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا)، بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەر لە جیهان "زەبێست" دەستنیشان کراون، بۆ ئەم مەبەستەش دەرگای دەنگدانی ئەلیکترۆنی بۆ دیارکردنی براوەی خەڵاتەکە دەستی پێکردووە و تا 28ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
زانیاریی زیاتر: کەناڵی ئاڤا میدیا، کەمپەینێکی هەشت ڕۆژەی ڕاگەیاند، ئەمەش لەپێناو کۆکردنەوەی زۆرترین دەنگ و پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ، لە ماوەی ئەو هەشت ڕۆژە ئاڤا ڕووماڵێکی تایبەت دەکات و بەشێکی ئەستێرەکانی ئاڤا میدیا بەشداردەبن لە کۆکردنەوەی دەنگ و پشتگیری بۆ ئەوەی هاندەرانی یانەی زاخۆ خەڵاتەکە ببنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ ئەوەی هاندەرانی یانەی زاخۆ ئەو خەڵاتە بەدەستبهێنن، پێویستە لە ڕێگەی ماڵپەڕی یەکێتیی تۆپی پێی جیهان"FIFA" زۆرترین دەنگی هەواداران بەدەست بهێنن، دەنگدانیش تا 28ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، هەر دەنگێک بە هاندەرانی یانەی زاخۆ، هەنگاوێک لە بردنەوەی نازناوەکە و بەدەستهێنانی خەڵاتی "زەبێست" نزیکتریان دەکاتەوە.
ساڵانە خەڵاتی "زەبێست" لە لایەنی یەکێتیی تۆپی پێی جیهانەوە، بە باشترینەکانی جیهان دەبەخشرێت، ئەوانیش، باشترین یاریزان، باشترین گۆڵکار، باشترین گۆڵچی، باشترین ڕاهێنەر، باشترین پێکهاتە، جوانترین گۆڵ، باشترین هاندەر.
بۆچی گرنگە: ئەگەر هاندەرانی یانەی زاخۆ ئەو خەڵاتە ببەنەوە، ناوی زاخۆ لەگەڵ باشترینەکانی تۆپی پێی جیهان دەچێتە سەر نەخشەی وەرزشیی جیهان.
باکگراوند: بەربژێرکردنی هاندەرانی یانەی زاخۆ بۆ بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە دوای ئەوە دێت کە هاندەرانی یانەی زاخۆ، لە وەرزی ڕابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە پێش دەستپێکردنی یاری یانەکەیان لە بەرامبەر یانەی حدود، 30 هەزار بوکەڵەیان هەڵدایە ناو یاریگا، بوکەڵەکانیش کۆکرانەوە و بەخشرانە منداڵانی نەخۆش، بەتایبەت ئەو منداڵانەی تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوونە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






