
پۆندێکی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لەچوارچێوەی گرنگیدانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كورستان بە ئاسایشی ئاو، 40 پۆندی دیكە لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: تاوەكو چەند ساڵێكیش پێش ئێستا لە هەرێمی كوردستان تەنیا 116 پۆند هەبوون، بەڵام لە سەردەمی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیار لە دروستكردنی زیاتر لە 50 پۆند دراوە.
لێدوانی فەرمی: كاروان سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: تەنیا لە دوو ساڵی ڕابردوو 10 پۆند لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دروستكراون و ئێستا زیاتر لە 40 پۆندی دیكە لەژێر جێبەجێكردندان، پۆندەكان، بە ستانداردی ئەندازیاری و ژینگەیی و جیۆلۆجی دروستكراون و هیچ مەترسییەكیان لەسەر نییە.
زانياريي زياتر: پۆندەكان ساڵانە پاككردنەوەیان لە قوڕ و لیتە پێویستە، بۆ ئەو مەبەستە ئێستا وەزارەتی كشتوكاڵ سەرقاڵی كڕینی ئامێری تایبەتە.
ئەوەش بزانە: پۆند بەراورد بە بەنداو تێچووی زۆر كەمترە و لەڕێگەی كەرەستەی سرووشتییەوە دروست دەكرێ و باراناو گلدەدرێتەوە یاخود سوود لە ڕێڕەوێكی ئاو وەردەگیرێت، بەشێوەیەك ئەگەر بەنداوێك سوودی تەنیا بۆ ناوچەیەك هەبێت، بە تێچووی بەنداوەكەوە دەتوانرێت 20 پۆند بۆ 20 ناوچە دروست بكرێ و سوودی بۆ هەزاران كەس دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا لە هەرێمی كوردستان لەڕێگەی پۆندەكانەوە دەیان ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلدەدرێتەوە، ئەمە بۆ دانیشتووانی گوندەكان سوودی ڕاستەوخۆی هەیە بۆ كشتوكاڵ و ئاژەڵداری بەكاری دەهێنن، هاوكات لەو ڕێگەیەوە بڕێكی زۆر ئاو دەچێتەوە ژێرزەویی ناوچەكە لەڕووی سامانی ئاوەوە هێندەی دیكە دەوڵەمەند دەكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی کوردستان بە هاوبەشی ڕێکخراوێک دەچێتە نێو کتێبی گینس
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە چۆن زەوییان پێدەدرێت؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن