کۆمسیۆن: لە 10 ڕۆژی کۆتایی مانگی حوزەیران دەتوانین هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بەڕێوەببەین
- کوردستان
- 2024-02-20

دەنگدانی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان - وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئامادەیی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نیشان دەدات و دەڵێت، لە 10 ڕۆژی کۆتایی مانگی حوزەیران دەتوانین هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بەڕێوەببەین.
زانیاریی تایبەت: شاندی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ سەرۆکایەتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاندووە، دوای 4 مانگ لە بڕیاردانی دەتوانن هەڵبژاردن بکەن، بەمەش وادەکە دەکەوێتە 10 ڕۆژی کۆتایی مانگی حوزەیران، واتە لە 20-06-2024 تاوەکو 01-07-2024 هەڵبژاردن دەکرێت، چونکە کۆمیسیۆنی عێراق لە 07-07-2024 کۆتایی دێت، بۆیە پێویستە پێش ئەو وادەیە هەڵبژاردن بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: سبەی چوارشەممە دادگەی فیدراڵیی عێراق دادبینی بۆ سکاڵایەکی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات، بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز، سبەی دۆسیەکە یەکلادەکاتەوە و بڕیاری چەند گۆڕانکارییەکی گەورەش دەدرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاندیدێکی عێراق ئۆتۆمبێلەکەی "تەقێنرایەوە و کوژرا"
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناریۆی سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمشەو عێراق یارییەکی چارەنووساز ئەنجام دەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگەوانانی شنۆ ساڵانە 1200 تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنن
14 تشرینی یەکەم
جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی هەورامان فراوان بووە
14 تشرینی یەکەم
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
13 تشرینی یەکەم
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای کارابوونەوەی پەرلەمانی کوردستان سەدان زیندانی ئازاد دەکرێن